ولایەتى لە مۆسکۆ: هەموو هەوڵمان دەخەینە گەڕبۆ پاراستنى یە کێتى خاکى عێراق و سوریە

0
2130

عەلى ئەکبەرى ولایەتى ڕاوێژکارى خامنەى بۆ کاروبارەکانى نێو نەتەوەى لە سەفەرێکى چەند ڕۆژە سەردانى مۆسکۆى کرد و لە گەڵ پوتین و بەرپرسەکانى ترى ئەم وڵاتە کوبووە.

لە دیدارێک کە لە باڵوێزخانەى ئێران لە موسکۆ لە گەڵ ڕاوێژکاران و کارناسانى سیاسەتى ناوچەى دا ڕێکخرابوو ڕایگەیاند ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵى  تیکدانى پلانى ڕۆژئاوا بۆ دابەش کردنى خاکى عیراق و سوریە دەدات وباس لە هاوکاریەکانى ئێران و ڕوسیە لە ناوچەدا لە هەموو بوارەکان دا کرد.

لەم چەند ڕۆژى دواى دا ئەوە جارى دوهەمە کە ولایەتى باس لە دابەش بوونى وڵاتانى دراوسێی بە تایبەتى عێراق دەکات و جەخت لە  دژایەتى ئێران بە هەموو شێوەیەک لە گەڵ وەها ئەگەرێک دا  دەکاتەوە. بەڵام ئەمجارە لە مۆسکۆ دواى دیدارى لە گەل بەرپرسانى ئەو وڵاتە وەکو دو هاو پەیمان لە ناوچەدا مانای تایبەتى خۆى هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشاعیرێكی کوردی خۆراسان کتێبی “گۆلیل”ی چاپ و بڵاو کرده‌وه‌
بابەتی دواتردیکۆمێنتاریی کوردستانی لە بیر کراو لە شاری روودبار نمایش کرا.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.