واڵیباڵیستی مهابادی لە لیگی ئوروپادا بەشداری دەکا

0
1282

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “زریان”، ئاکۆ کەریمی، یاریزانی پێشووی یانەی شارەوانیی مهاباد، لە واڵیباڵی ژێرگرووپی دەستە ١ی ئێران، گرێبەستێکی ١ ساڵەی لەگەڵ یانەی Ljubljana volley ، واژۆ کردووە.

یانەی Ljubljana volley لە لیگی دەستە یەکەمی وڵاتی ئسلۆنی کە یەکێکە لە بەناوبانگترین لیگەکانی ئوروپا، بەشدارە و لە کێبەرکێکانی ئەو وڵاتە و هەروەها لە لیگی ئوروپاشدا بەشداری دەکات.

ئەو گەنجە واڵیباڵیستە مهابادییە، لە یانەکانی مێرمنداڵان، لاوان و هیوای بژاردەی پارێزگا و شارەوانیی تەورێز و هەروەها شارەوانیی مهاباددا، یاری کردووە.

ئاکۆ کەریمی هەروەها دادوەری کێبەرکێکانی واڵیباڵ لە ئاستی ئێرانە و لە لیگی باڵای ئێران لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، دادوەریی یارییەکانی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبوومه‌له‌رزه‌ میراوای سه‌رده‌شتی هه‌ژاند .
بابەتی دواترباسێک لە شەڕی نەرم و وەرد دانەوەی بەشێک لە شێوازەکانی