ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “زریان”، ئاکۆ کەریمی، یاریزانی پێشووی یانەی شارەوانیی مهاباد، لە واڵیباڵی ژێرگرووپی دەستە ١ی ئێران، گرێبەستێکی ١ ساڵەی لەگەڵ یانەی Ljubljana volley ، واژۆ کردووە.
یانەی Ljubljana volley لە لیگی دەستە یەکەمی وڵاتی ئسلۆنی کە یەکێکە لە بەناوبانگترین لیگەکانی ئوروپا، بەشدارە و لە کێبەرکێکانی ئەو وڵاتە و هەروەها لە لیگی ئوروپاشدا بەشداری دەکات.
ئەو گەنجە واڵیباڵیستە مهابادییە، لە یانەکانی مێرمنداڵان، لاوان و هیوای بژاردەی پارێزگا و شارەوانیی تەورێز و هەروەها شارەوانیی مهاباددا، یاری کردووە.
ئاکۆ کەریمی هەروەها دادوەری کێبەرکێکانی واڵیباڵ لە ئاستی ئێرانە و لە لیگی باڵای ئێران لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، دادوەریی یارییەکانی کردووە.