خوێنەری هێژا:
بابەتی بەردەستت وتووێژێکە کە لە ڕێکەوتی ٢٣ و ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٧١٦ی کوردی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلێگرام لەسەر مژاری (بزووتنەوەی خوێنکاری لە ئێران و کوردستانی خۆرهەڵاتدا)، لەگەڵ بەڕێز کاردۆ ئەحمەدی، چالاکی خوێندکاری – سیاسی و بە ێشکەشکاری خاتوو ئەسرین ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی، پێکهاتووە.

ڕاوێژ: با بەم شێوەیە بچمە ناو باسەکەوە، پێناسەی خوێندکار و بزووتنەوەی خوێندکاری چییە؟
ئەحمەدی: له ڕاستیدا پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له كومه‌ڵگای دیموكرات و نا دیموكراتدا زۆر جیاواز‌و لەیەک دوورن. خوێندكار به و كه‌سانه ده‌وترێت كه وه‌ك به‌شی ئاكادمی قۆناخه‌كانی خوێندن ده‌بڕن و ده‌چنه زانكۆ‌و له به‌شێكدا درێژه به فێر بوونی زانست ده‌دەن، به ڵام بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ڕوانگه‌ی ئازادی كومه‌ڵگای مهدهنیەوه پێناسه ده‌كرێت. واته بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌شێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه خوێندكار داینه‌مۆی به‌ڕێوه بردنیه‌تی و به مه به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گرفته كومه‌ڵایه‌تییه پێوه‌ندیداره‌كان، درووست ده‌بێت. له حاڵێكدا له له كومه‌ڵگای داخراودا ئه‌ركه‌كانی زۆر قورستره.
ڕاوێژ: ئەوە چییە کە بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد لە بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران جیا دەکاتەوە ؟
ئەحمەدی: ته‌نیا فاکتەری سه‌ره‌كی پرسی مافی نه‌ته‌وه‌ییه. بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردی گرێدراوه به مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌سته‌وه. له دوای هاتنه سه‌ر كاری کۆماری ئیسلامییه‌وه، ده‌وڵه‌ت به مه به‌ستی پاراستنی نیزام به‌ر له هه‌مو شتێك له ژێر ناوی شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا هه م‌و جیابیره نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پییه‌كانی له زانکۆ ده‌ر كرد‌و ده‌ستی كرد به كوشت و كوشتاری جیا بیران. ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌تی وه‌كو بازووی خۆی له زانكو دامه‌زراند. تا سه‌رده‌می ڕهفسهنجئانی هێزی ده‌سه‌ڵاتداری زانكۆ به پێچه‌وانه‌ی هه‌مو یاسایه‌كی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت بوو. دواتر له سه‌ر ده‌می میانهڕهوهكاندا ده‌وڵه‌ت زانی خوێندكاری بۆ كۆنتروڵ ناكرێت ده‌ستی كرد به بڵاو كردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی میانه‌ڕه‌و و له ده‌نگ خستنی توندئاهژۆكان كه ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وهحدهتیشی ده‌گرته‌وه. به‌ڵام نه كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باس بوو نه بزوتنه‌وه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌وری ڕاسته‌قینه‌ی خویئان ده گێرا . له ئاكامی گۆڕینی سیاسه‌تی دونیای نێونه‌ته‌وه‌یی و گوشاری ناو خۆی ئێران دهوڵڵەت ناچار بوو باس له ریفۆرم و چاكسازی بكات و خاته‌می به ناوی ئازادی به‌یان و كومه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی دیسان فێڵێكی تری بو مانه‌وه‌ی نیزام له خوێندكاران و خه‌ڵک كرد و به‌شێكی گه‌وره‌ی له خوێندكاره ڕۆشنبیرو زیره‌كه‌كانی له ناو برد له ڕه‌وتی كوی دانشگادا و به دوای ئه‌وه‌دا سیستم جێگیر بوو و بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری تا ئه‌مڕۆ له كێشه‌و گرفتی نه‌بوونی ئازادی و مافه‌كانیدا له خوێندا ده‌گه‌وزێت و به‌رده‌وامیش له تیكوشاندایه.
ڕاوێژ: سیستەمی پەروەردەیی و دەسەڵاتداریی حکوومەتی تاران تا چەندە هەوڵی داوە کە بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد پەراوێز بخات؟

ئەحمەدی: سیسته‌می په‌ره‌ه‌رده‌ی ئێران له سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تاكڕه‌ویی ئیسلامی دانراوه و هه‌ر بویهش پرسی نه‌ته‌وه به پرسێکی دژه ئایین و دین داده‌نێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه هه‌م له یاسایی بنه‌ڕه‌تی و هه‌م له یاسا پێوه‌ندیداره‌كان به سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا به شێوازی جور به‌جور دژایه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌یی بكات و بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردیش نه‌یتوانیوه له ژێر ته‌وژمی ئه‌و دژایه‌تییه‌دا ده‌رباز بێت هه‌ر بویه تا ئیستا هێزی گۆڕانی نه‌بووه.
ڕاوێژ: کوتتان ئەرکی بزوتنەوەی خوێندکاری لە کۆمەڵگای دێموکراتی و دیکتاتۆردا جیاوازن، ئەو جیاوازییانە چین؟
ئەحمەدی: جیاوازی له تێڕوانینی جۆری كومهڵگهكانهوه بۆ بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری دروست ده‌بێت. گوتمان بزوتنه‌وه به‌شێكی جیا نه‌كراوه‌یه له كومهلگای مه‌ده‌نی. وڵاتانی دیكتاتور ئیمکانییان به كومه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی كراوه نییه و هه‌ر بۆیه‌ش بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئه‌ركی زۆر زیاتری ده‌كه‌وێته سه‌ر شان و ناچاره بچێته خانه‌ی مافی سیاسی و حقوقی وه‌ك ئیستای ئێران. به‌ڵام له كومه‌ڵگای دیموكرات دا ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مافی خوێندكاریدایه و بهشهكانیتری بو دابین كراوه.
ڕاوێژ: باستان لە مافە نەتەوەییەکان لە خەباتی خوێندکاری‌دا کرد، وەک شاخسێک بۆ جیا کردنەوەی بزاڤی خوێندکاریی کورد و نەتەوەی باڵادەست، باشە لە بنەڕەتدا چینی خوێندکار وەک توێژێکی تایبەت دەبێ هەڵسوکەوت بکات یان لە هەمبەر مافە نەتەوەییەکانێشدا بەرپرسیارە؟ واتا بزاڤێکی چینایەتییە یان دەبێ گشتگیر بێ؟
ئەحمەدی: تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی له وڵات‌دا ده‌گه‌ن به یه‌ك ئاست، واته بۆشایی نێوان هێزی ئه‌و دوانه ده‌گه‌ن به یه‌ك ئاست، ئه‌ركی بزاڤی خوێندكاری زۆر قورسه و به هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا توێژی كومهڵگهیه كه خاوه‌نی ڕۆشنبیری و زانیارییه ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی و بگره ده‌یان ئه‌ركی تر و به‌رگری كردن لێیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستوی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات و دادپه‌روه‌ر بو، ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ته‌نها به‌رگری بو دابین كردنی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به خوێندكارهوهیه.
راوێژ: پێتان وایە کە بزووتنەوەی خوێندکاریی تا چەندە دەتوانێ لەسەر بزووتنەوەی نەتەوەیی و سەرهەڵدان کاریگەری دابنێت؟
ئەحمەدی: بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری نه‌ك هه‌ر له كوردوستان و ئێران به‌ڵكو له هەموو وڵاتان دابینكه‌ری مافه نه‌ته‌وه‌یی و مافه‌كانی تره. له ڕاستیدا داینامۆی به‌ڕێوه بردنی كومهڵگه له هه‌مو بوارێكه‌وه، خوێندكار و بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌تی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردیش له هه‌مو قوناغه‌كاندا به خوێندكاری هوشیاره‌وه به‌سراوه‌ته‌وه.
ڕاوێژ: ناکرێ ئێمە لابردنی ئەو بۆشاییە کە باسی دەکەن لە نێوان حکوومەت و چالاکانی مەدەنیدایە بە بەشێک لە ئەرکی بژاڤی خوێندکاری بزانین؟
ئەحمەدی: به‌ڵێ ئه‌وه به‌شێكه له‌و ئه‌ركه. بۆ نمونه كاتێك كه مافی نه‌ته‌وه‌یی یان مافی توێژه جۆراوجۆره‌كان كه به‌شێكن له كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌رامبه‌ر بە ده‌سه‌ڵات مافی خویان هه‌یه، دابین ناكرێت ده‌ست پێشخه‌ری توێژی خوێندكاره كه مكانیزمهكان داده‌نێت و ڕێكخستن ده‌كات بو دابین كردنی مافه‌كانیان و ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناچار ده‌كات باوه‌ڕ به هێزی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێنێت و له ئاستی داخوازییه‌كانیاندا مل، كه‌چ كات.
ڕاوێژ بزوتنەوەی خوێندکاریی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات و زانکۆکانی ئێران تا چەندە سەرکەوتوو بووە لە ئاراستەی فیکریی خوێندکارانی دیکە؟
ئەحمەدی: وڵامی ئه‌م پرسیئاره دوو به‌شه.
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه له ناوخو حوزوریان هه‌یه وه كو یه‌كێتی دیموكراتیكی خوێندكارانی كورد.
دووهه‌م: ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ده‌ره‌وه توانیویانه بزوتنهوهپێك بێنن.
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ناوخۆ به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه کەشی سیاسی وڵات کەشێکە كه كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پێكهێنه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه‌یه و هیچكات دەرفەتی جوڵانه‌وه‌و و باس كردنی بابهتهكان نه‌بووه، نه‌یانتوانیوه ئاراسته‌ی فكری خوێندكار به‌ره‌و دیموكراتیزه كردن و چاڵاك كردن ببه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ش كه زۆرتر خۆی له یه‌كێتی خوێندكارانی دیموكراتی كوردوستانی ئێران‌دا ده‌بینێتەوە به هۆی ئه‌وه‌ی كه له دوره‌وه ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری له سه‌ر خوێندكار دابنێت قورسایی زۆری له سه‌ر شانه به‌ڵام له دامهزرانیوه تا ئێستا سه‌ره‌ڕای بوونی كۆسپه‌كان، كاریگه‌رییه‌كی باشی له سه‌ر خوێندكارانی كورد و ئێران داناوه. به‌تایبه‌ت له سه‌ر دوو مژاری نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنگه‌ری.
ڕاوێژ: ڕێکخراوە خوێندکارییەکانی دەرەوەی کوردستانی خۆرهەڵات تا چەندە کاریگەرییان بووە لەسەر بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد؟ ئایا سەرکەوتوو بوون لەو بەرنامە و پرۆگرامانەیان کە دیاری‌یان کردوون؟
ئەحمەدی: وه‌ك باسم كرد بتهه‌وێ یان نه‌تهه‌وێ كۆسپ لە به‌رده‌میان زۆره. دووری له زانكۆكانی ئێران. بوونی ده‌یان فیلتێری ئینترنێتی و پێوه‌ندیدار به ده‌سه‌ڵاتی زاڵ‌و پرسی ژیان له تاراوگه و ….تاد، به ڵام یه‌كێك له‌و مژارانه كه زۆر به وردی كاری له سه‌ر كردووه و تا ڕاده‌یه‌ك نزیك بوه‌ته‌وه له مه‌به‌سته‌كه‌ی، پشتگیری و ڕوون كردنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌ییه كه ئێستا له لایه‌ن خوێندكارانی كورده‌وه ده‌كرێ بڵێم بووه به مژاری روژ و ڕۆژەڤ. راگه‌یاندنه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان به ئاشكرا ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن . هه‌ر چەند گومان له‌وه‌نییه كه ئه‌مانیش كه‌مووكوڕی پێكهاته‌یی و ڕیكخستنیان هەیە.
ڕاوێژ: بزاڤی خوێندکاری کورد کە وەک کوتتان ئەرکی نەتەوەییشی لەسەر شانە، چەندە وابووە کە لە حیزبەکانەوە هەڵقووڵێ یان لێیان نزیک بووبێتەوە؟ ئەگەر لاتوان وایە ئەوە زۆر ىووە، بە خەساری دەزانن یان خاڵی بەهێزی؟
ئەحمەدی: له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كان ده‌ورییان هه‌بووه له درووست كردنی بزاڤی چەکداری، حاشا هه‌ڵنه‌گره. له لایه‌ك پێچه‌وانه‌ی یاساكانی پێوه‌ندیدار به بزاڤی كومه‌ڵایه‌تییه. به‌ڵام هاوكات نه‌بوونی فه‌زای کراوەی سیاسی بو خوێندكار له ئێران و كوردستان و زۆرداری و سەرکوتی سیاسی وڵات و دژایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی حاكم كه له ئاستی مروڤایه‌تی به‌رامبه‌ر خوێندكار تێپه‌ریوه، لایه‌نێك ناچار ده‌كات كه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی پشتی رێكخراوه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان بگرێت. دیرۆکی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له هه‌موو دونیا و له ئێرانیش وابووه. حیزبه ئازادیخوازه‌كان به ئه‌ركی خۆیان زانیوه پشتی بزاڤه كومه‌ڵایه‌تییه چالاكه‌كان بو دابین كردنی مافه‌كانیان بگرن.
ڕاوێژ: باسی خوێندکاری وشیارتان کرد، تا چەندە خوێندکارانی کورد بەو وشیارییە نەتەوەییە گەییشتوون کە باسی دەکەن؟ ئایا دەشێ بیری نەتەوەیی زاڵ بزانین بەسەر فکریەتیی زۆربەی خوێندکارانی کورددا؟ چونکە ئێمە دەبینین کە بەشێکی بەرچاو لە خوێندکاران لە ئێران بەگشتی زۆرتر سەرقاڵی خۆشگوزەرانی و بڕێ کاری دیکەن تەنانەت تاوەکوو دەرس خوێندنەکەش کە ئەرکیانە . بەشداریی خوێندکارانی کورد بە تایبەتی و ئێران بەگشتی لە بزاڤی خوێندکاری چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ تا چەندە خوێندکارانی کورد هەوڵیان داوە کە لە بزاڤی خوێندکاریی کورددا بەشدار بن؟
ئەحمەدی: به دڵنییاییه‌وه هه‌موو كه‌س حه‌زی له هه‌مو شت نییه، سه‌لیقه و ویست و خواسته‌كان جیاوازن. لەوانەیە ده‌یان و سه‌دان خوێندكار پێی خوش بێت خوی توشی كێشه نه‌كات و هه‌موو كات به‌شێكی بچوكی كومه‌ڵگایه كه ئه‌ركی گه‌وره وه ئه‌ستۆ ده‌گرێت و له خه‌می به‌ره‌و پێشچونی وڵاتدایه و شه‌ڕ بو ماف ده‌كات. هه‌ر بۆیه شتێكی ئاساییه كه كه‌سانی خۆشگوزه‌ران هه‌بن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی خوێندكارانی به‌شی سیاسی و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران له خه‌فه‌قانێكی سیاسیدان، خویندكارانی كورد ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی كرداریش بەڕەسمی نه‌یانكردبێت به‌شی زری خوێندكاره‌كانی به‌شی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی خۆیان له‌و كێشه‌یه داوه و ده‌رفه‌تیان بۆ بره‌خسێت چالاكانه كاری بۆ ده‌كه‌ن.
ڕاوێژ: باستان لەوە کرد کە بەشێک لە بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد لە هەندەرانە، ئەو بەشە چەندە توانیوێتی ببێتە زمان حاڵی ئەو توێژە لە کۆمەڵگای کوردی و بە گوێی دونیایدا بچرپێنێ و ڕەنگدانەوەی میدیایی هەبێ؟
ئەحمەدی: ئه‌و به‌شه له‌م ماوه‌یه‌دا كه دامه‌زراوه كوسپی زور له به‌رده‌مدا بووه. زور جار ناچار بووه له كومه‌ڵێك بڕیار پاشگه‌ز بێته‌وه كه ده‌یتوانی بارودوخی هەیی له زانكۆ بگۆرێت، هوكارهكهشی ئه و گوشارانە بووه كه له تاراوگه ناچاری كردوه خوی ببه‌ستێته‌وه. به‌ڵام به گشتی تا ئه‌و به‌شه له ئارادا نه‌بوو گوفتمانی نه‌ته‌وه‌یی و چالاكی مه‌ده‌نی له زانكۆ هه‌ر زۆر به كه‌میش باس نه‌ده‌كرا. كاریگه‌رییه‌كه‌ی ڕه‌نگه به هۆی دووری و بوونی كۆسپی زۆره‌وه، زۆر به ڕوونی دیار نه‌بێت به‌ڵام له درێژخایه‌ندا ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی زؤری هه‌م له سه‌ركه‌وتنی كومه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا هه‌بێت هه‌م ببێت به ئههرومێك بۆ بزاڤه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان یتر.
راوێژ: یەکێ لە پێش گریمانەکانی شرۆڤەکاران لە لێکدانەوەی بزووتنەوە خوێندکارییەکان ئەوەیە کە دەڵێن کەسایەتی و بیری خوێندکاری چالاک ئەوەیە: ” نەبەستراوەیی و خۆبواردن لە ڕوانینی تاکەکەسی بە چالاکییەکان و خوێندکار وابەستەیی هاوشێوەی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگایان نییە” . ئەم پێش گریمانەیە لە ئێران تا چەندە دەتوانێ جێگای قبووڵ بێت؟ بۆچی لە ئێران‌دا بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی جیهان چالاکانی خوێندکاریی نەیانتوانیوە خۆیان بە رێکخراو و حیزبە سیاسییەکان نەبەستنەوە و ئەو سەربەخۆییە لە ناو خوێندکارانی ئێران نابیندرێت؟
ئەحمەدی: له ئیران‌دا به‌ربه‌سته‌كان بو خوێندكار زۆرن و بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كاتێك ده‌توانێت سه‌ربەخۆ بێت و پاڵ نه‌دات به حیزبه‌كانه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زاڵ، ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتیك بێت و هه‌موو بنه‌ما یاسایی و سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو ویست و خواسته ڕۆژانه‌كانیدا باوەڕ و ئیمانی به سه‌ربه‌خۆیی تاك هه‌بێت. هه‌ر بۆیه له ئێرانێكدا كه تاك ناتوانێت هیچ هه‌ڵوێستێك سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كه مافی خۆیه‌تی بگرێت و ناتوانێت به پێی هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك به‌رگری له خۆی بكات، ناچاره په‌نا ببات بۆ كاری گروپی و له ئاكامی به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ تاكدا ناچاره پاڵ بدات به حیزبه ئۆپوزوسیونهكانهوه و له ڕێره‌وی كومه‌ڵایه‌تی خۆی زیاتر ده‌رده‌چێت.
راوێژ: لەبارەی سیاسه‌تی حیزبه ئۆپوزوسیونهكانی توده‌و میلی گه‌راكان و ئیسلامییه‌كان به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری چ لێکدانەوە و شرۆڤەیەکتان هەیە ؟
تکایە دوو قۆناغی پێش ئینقلابی 57 و پاش ئینقلاب جیا جیا باس بکەن . سەرەتا باسی دەورانی رژیمی پەهلەوی بکەن و دواتر باسی قوناغی حکوومەتی ئیسلامی.
ئەحمەدی: سەره‌تای بزتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران توده‌ییه‌كان ده‌ستیان پێكرد. یه‌كه‌م ناڕەزایهتی خوێندكاران له لایه‌ن گروپی ته‌قی ئه‌رانی ناسراو به ٥٣ كه‌س ده‌ستی پێ كرد. به‌ڵام له دوای خەرمانانی ١٣٢٠ـەوه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می میللی بوونی نه‌وته‌وه چالاكی خوێندكاری روخسارێكی تری به خۆوه گرت. له دوای ١٣٢٠ـەوه ٣ ڕه‌وتی خوێندكاری له مه‌یداندا بوون. توده‌ییه‌كان و نه‌ته‌وه‌خوازه‌كان و ئیسلامییه‌كان. توده‌ییه‌كان به‌رده‌وامییان به فكری چه‌پ ده‌دا و نه‌ته‌وه خوازه‌كان له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی موسهدیقدا بوون. ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كانیش كهپێڕهوییان له مه‌هدی بازرگان و یه‌دوڵڵای سه‌حابی ده‌كرد و ڕۆشەنفكری ئیسلامی‌یان پێره‌وی ده‌كرد. تا ساڵی ١٣٢٨ توده‌ییه‌كان له ئه‌وجی خوێندكاری‌دا بوون. به‌ڵام دوای ده‌ست رڕێژ كردنه سه‌ر شا‌و قه‌ده‌غه بوونی حیزبی توده مه‌یدان بۆ ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی كراوه. ڕێكخراوای خوێندكاران و لاوانی شۆڕشگێر دروست بوو كه به‌رگرییان له ڕه‌وتی میللی كردنی نه‌وت ده‌كرد. به‌ڵام توده‌ییه‌كان زیاتر باسی ئیمتیازی نه‌وتی باشووریان ده‌كرد و به‌رامبه‌ر نه‌وتی باكوور كه ده‌درا به سۆڤییه‌ت بێ ده‌نگ بوون. ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كانیش كه له ساڵی ١٣٢٢ دامه‌زران، دژایه‌تی توده‌یان زۆرتر ده‌كرد و زیاتر لە نهتهوهخوازهكانهوه نزیك بوون. جگه له‌مانه گروپی خواپەرستانی سوسیالیستیش بوون كه به دزی خه‌باتیان ده‌كرد و له ده‌ره‌وه‌ی زانكو كادر سازییان كرد. كه موحه‌ممه‌د نه‌خشه‌ب سهروكایهتی ده‌كردن. به گشتی تاساڵی ١٣٣٢ و ڕووخانی ده‌وڵه‌تی موسه‌دیق رێكخراوی خوێندكاری له ئێران له گۆڕه‌پاندا چالاك بوون. دوای ساڵی ١٣٣٢ سه‌ركوت و كوشتن له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌ره‌ی گرت، تا له ١٦ سەرماوەزدا ٣ خوێندكار كوژران و ئه‌و ڕوژه بو به ڕۆژێكی دیار له مێژوی خوێندكاری ئێران‌دا. دوای ١٦ی سەرماوەز، نێهزه‌تی مقاوه‌مه‌تی میللی و توده‌ییه‌كانی زانكۆ یەكیان گرت و کومیتەی هاوبەشیان ساز کرد، به بیانووی موحاكمه‌ی موسه‌دیق و پێكهێنانی پێوه‌ندی دیپلۆماتیك له‌گه‌ڵ بریتانییا و هاتنی نیكسون بوو كه خوێندكاران ١٦ی ئازه‌ریان دروست كرد.
دوای ئه‌م ڕووداوانه ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران به بیانوی جۆاوجۆرر به‌رده‌وام بوو تا دوكتور شه‌ریعه‌تی توانی به زیره‌كانه له درووشمی دژه ئیمپریالیستی توده‌و و نه‌ته‌وه‌خوازی موسهدقییهكان و ئیسلامگه‌رایی ڕۆشنفكری دینی ڕه‌وتێك بدات به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و بیخاته خزمه‌تی شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه تا هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بوو و ڕۆڵی گرنگیان گێڕا.
راوێژ: گەلۆ چالاکیی لە دامەزراوە فەرمییە خوێندکارییەکان وەکوو ئەنجومەنە ئیسلامییەکان کە هەموو چالاکییەکانیان دەبێ لە ژێر چاوەدێریی دەوڵەت و لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی حکوومەتدا بێت؛ دەشێ وەکوو چالاکیی خوێندکاری و بەشێک لە بزووتنەوەی خوێندکاریی بزانین؟
ئەحمەدی: وه‌كو یاسای كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئازادیی رێكخراوه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان ناچێته قاڵبی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی یاساییه‌وه، به‌ڵام له وڵاتی دیكتاتۆر لێداو، به بزوتنه‌وه‌ی ده‌ناسێنن و هه‌موو شتێكی بۆ دەڕەخسێنن وه‌كو ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت كه ته‌نانه‌ت خۆتێهەڵقووتاندنیان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشدا ده‌كرد و گرتنی دیپلۆماته ئامریكاییه‌كان كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییەوه نیه و ده‌چێته چوارچێوەی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی نمونه‌یه‌كی به‌رچاوی نایاسایی بوونی ئه‌و جوره رێكخراوانه‌یه.
ڕاوێژ: بزووتنەوە خوێندکاری (جیا لەوەی کە لە ئێران ئەو بزووتنەوەیە بوونی هەیە یا نییە)؛ چ دەرفەتگەلێک دەتوانێ بۆ بزووتنەوەی مەدەنی، سیاسی و بزووتنەوەکانی ژنان، ژینگەپارێزی و کرێکاری دابین بکات و بەستێن ساز بێت بۆ بزووتنەوەکانی دیکە؟ یان با بەم شێوەیە پرسیارەکەتان ئاراستە بکەم: بزووتنەوەی خوێندکاری تا چ ئاستێک دەتوانێ بە شێوەی سەربەخۆ لە دروستکردنی شەپۆلی کۆمەڵایەتیی دەوری هەبێت؟
ئەحمەدی: له ڕاستیدا ئیستا كار كردنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران به قوناغێكی زۆر دژوار‌دا تێده‌په‌رێ. بوونی به‌ربه‌ستی سیاسی و ئایینی و زیاد بوونی خواست و ویستی خوێندكار له دونیای پێشكه‌وتوو مودێرندا، خوێندكاری خستوه‌ته ته‌نگانه‌یه‌كه‌وه كه ده‌ربازبوونی به‌سراوه‌ته‌وه به هه‌وڵ و تێكوشانی زۆره‌وه، به‌ڵام ڕێگاچاره‌ی باش هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتنی بزووتنه‌وه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان به ژنان و لاوان و خوێندكارانه كه خوێندكاران به حوكمی ئه‌وه‌ی كه له تان و پۆی سیاسه‌تی حكومه‌ت و كاردانه‌وه سیاسی و ئایینییه‌كان زیاتر شاره‌زاییان هه‌یه ده‌توانن ڕۆڵێكی گرنگ له گۆڕانی بارودوخی هه‌نوكه‌یی بگێڕن. بزووتنه‌وه‌كانی تریش هه‌ر كام بۆ خۆیان ڕۆڵی تایبه‌تییان هه‌یه به‌ڵام له ناو ئه‌وانیشدا دیسان خوێندن و قه‌ڵه‌مه كه زورتر به ده‌ستی خوێندكارانه‌وه‌یه ده‌توانێ گۆڕانكاری درووست بكات.
ڕاوێژ: چالاکانی خوێندکاری و ڕێکخراوەکانی خوێندکاری دەبێت چی بکەن بۆ ئەوەی یەکگرتووی و هاوئاهەنگی لە نێو خوێندکارانی کورددا زۆرتر بێت؟
ئەحمەدی: یه‌كه‌مین كارییان ده‌بێت بینینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش بێت. بۆ نمونه خاڵی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بوون، باشترین ڕێگایه بۆ یه‌كگرتن و له یه‌ك تێ گه‌یشتنییان. دوهه‌مین شت زانینی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ و تێكۆشان ده‌توانێت هه‌موو سته‌م و زۆردارییه‌ك به چۆكدا بێنێ و له تێكۆشان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه تاكی و به كۆمهڵهكانییان به‌رده‌وام بن. سێیه‌م ده‌ست هه‌ڵگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه تاكیهكانییان و خۆ ته‌رخان كردنیان بۆ كاری به كۆمه‌ڵ و خزمه‌ت كردن به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كه وه‌ك سه‌لمێندراوه خوێندكار‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییه كه ده‌توانی هه‌موو گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سییاسیی و ئابووری و كه‌لتورییه‌كان دابین بكات و دونییایه‌كی پێشكه‌وتوو و لێوان‌لێو له ئازادی بو تاك و كۆمه‌ڵ به‌رهه‌م بێنێت.
ڕاوێژ: ئێوە وەکوو چالاکێکی خوێندکاری، ڕەوشی خوێندکارانی کورد و خەباتی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەحمەدی: به درێژایی هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی به‌ربه‌سته حهیاتییهكان ده‌رفه‌تی نه‌داوه به خوێندكاری كوردی ناوخو قسه‌ی دڵی خۆی بكات. به‌ڵام له دوای ساڵی ٦٨ ـەوه كه خوێندكارانی كوردی زانكوی تاران كۆمه‌ڵێك چالاكی وه‌كو ڕێ و ره سمی هەڵه‌بجه‌یان به‌ڕێوه برد بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌شانه‌وه‌یه‌ك له بیری خوێندكاری‌دا درووست ببێت و له ساڵی ٧٨ دا بتوانن كومه‌ڵێك بڵاڤۆك بڵاو بكه‌نه‌وه وه‌ك ڕاڤه و رۆژه‌ڤ و نویسا و… كه ئه‌م بڵاڤوكانه تا ڕاده‌یه‌ك بوون به هۆی گه‌شانه‌وه‌ی زمانی كوردی و خزمه‌تێكی باش بوو بە نه‌ته‌وه‌ی كورد. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كان به‌ره‌و ئاقاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕۆیشت ئه‌وانیش سه‌ركوت كران و مافی نه‌ته‌وه‌ییان ناتوانن وه‌كو پێویست باس بكه‌ن به‌ڵام چالاكییه فهرههنگییهكانییان ئومێد به‌خشه.
راوێژ: بەرژەوەندێکی روون بۆ داهاتووی خەباتی گەلی کورد بەگشتی و بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد لە خۆرهەڵات بوونی هەیە؟
ئەحمەدی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هیوایه. به‌ڵێ به دڵنییاییه‌وه. بار‌و دۆخه‌كان گۆڕاون وه‌كو جاران نییه. جاران سه‌دان نه‌فه‌ر له ئێران به بێ دادگا ده‌كوژران و شه‌هید ده‌بوون كه‌س پێیشی نه‌ده‌زانی. به‌ڵام ئێستا بارودۆخی ڕاگه‌یاندن و بچوك بوونه‌وه‌ی جیهان و وای كردوه كه باشترین ده‌رفه‌ت بو خه‌ڵك و خوێندكاران ڕه‌خساوه هاوار بكه‌ن و داوای ماف بكه‌ن و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی زانیاری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك و زانیاری خوێندكاری و ئه‌رك و مافه‌كانیان و تاكی كورد ئێستا زیاتر له جاران ئه‌ركی خوی و مافی خۆی ده‌زانی و هیواكه زۆر زۆرتره بۆ سه‌ركه‌وتن لە چاو ساڵانی ساڵانی پێشوو.
راوێژ: گوتاری زاڵ لە نێو چالاکانی خوێندکاری کورد لە کوردستان کامەیە؟ ئەوان زیاتر خۆیان لە دەوری کامە گوتاردا دەبیننەوە؟ هۆکارەکەی چییە؟
ئەحمەدی: بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ناو خۆ و ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین، شته‌كان ڕوونن. له هه ردوو بزووتنه‌وه‌كه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی پرسی سه‌ره‌كییانه. بۆ نموونه خوێندكاری ناوخۆ چون زیاتر له به‌رده‌ستی كۆماری ئیسلامییدایه ته‌نیا له ڕێگای فه‌رهه‌نگی و كاری زمانهوانیەوه به ئاشكرا هه‌نگاو بو شوناس ده‌نێت. به‌ڵام خوێندكاری ده‌ره‌وه ئازادتره و كۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێی ناگات و بوێرانه‌و ئازادانه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ده‌ست هێنانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی باس ده‌كات. كۆماری ئیسلامی بووه هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت به دانانی سیخوڕ له‌ناو خوێندكارانی ناو خۆدا ترس ده‌خاته به‌رده‌م خوێندكاران بۆ به‌شداری كردن و كۆبوونه‌وه له ده‌وری گوتاره‌كان و بزووتنه‌وه دیاره‌كان. ئه‌مه وایكردوه كه خوێندكارانی ناوخو سه‌ره‌ڕای ئامادەبوونیان له وێ زور سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ش تا كه‌شێكی ئازادی خوێندكاری دروست نه‌بێت ناتوانرێ بگوترێ رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنیان چه‌نده.
ڕاوێژ: بۆچی خوێندکارانی ئەمڕۆ، ڕۆژ بەدوای ڕۆژ لە هەمبەر کۆمەڵگا و بەتایبەت چینی زەحمەتکێش پێوەندییان کەمتر دەبێتەوە و خۆیان بێ تەعەهوود و بێگانە لە کۆمەڵگا دەزانن؟
ئەحمەدی: له ئاكامی سییاسه‌ته دژهمروڤییهكانی ده‌وڵه‌تی حاكم دا و له ئاكامی شكه‌نجه و زیندان و ته‌نانه‌ت ده‌ست درێژییه جنسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و نه‌بوونی هیچ لایه‌نێك له ناوخۆ كه بتوانێ به‌رگرییان لێ بكات یان ئهوئان بتوانن په‌نایی بۆ ببه‌ن ئه‌م بێ هیواییه دروست ببێت. به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه خوێندكاران ئێستا له ناوخۆ ده‌یكه‌ن به نسبه‌ت ئه‌و ڕۆژەڕەشیەی كه هه‌موو داواكارییه‌كی ماف به دژی خودا و ئیسلام لێك ده‌داته‌وه، هێشتا جێگای شوكری هەیە كه خوێندكار، گوتاری مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی فه‌رهه‌نگی باس ده‌كات. له هه‌موو قوناغێكی تاریكی سیاسی‌دا ڕۆشنبیره‌كان خۆڵه‌مێشی ژیر ئاگرن وانییه كه خه‌وتبن و بێ ده‌نگ بن. ده‌رفه‌ته‌كان كه ڕه‌خسان ئه‌و كات ده‌بێت بزانێ ئایا خوێندكار له كومهڵگه بێگانه‌یه یان نا.
راوێژ: کێشە و گرفتەکانی بەردەم چالاکانی خوێندکاری کورد لە ناوخۆ کامانەن؟
ئەحمەدی: یه‌كه‌م كورد بوونه. به‌سراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورده به گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و دابین كردنی مافی گه‌لێكی بنده‌ست كه ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی و یاسایی وایكردوه كه ده‌سه‌ڵات لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش بو خوێندكاری كورد درووست بكات سه‌رده‌می گوزینش و حه‌راسه‌ت و بێ به‌ڵگه ده‌ركردن و بێ به‌لگه ترساندن و دادگایی كردنی به‌رده‌وام له ژێر گچکەبین دابوونی خویندكاری كورد له ئێران‌دا حاشا هه‌ڵنه‌گره و ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی خوێندكار به ئاقاری نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بات هیچ بۆ ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌م ناهێنێت. خوێندكاری كورد گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌باتی ئه‌وه‌ی به دوای زانستێكی تایبه‌ت بكه‌وێ ناچاره پێش هه‌موو شتێك شه‌ڕی شوناس و ناسنامە بكات.
راوێژ: خۆپیشاندانی توندوتیژ لەلایەن بزووتنەوەی خوێندکاریی لە ئێران بە گشتی و کورد بەتایبەتی بە درووست دەزانن؟ بە بۆچوونی ئێوە، هۆکاری بنچینەیی خۆپيشاندانە توندووتیژەکانی خوێندکاران لەزۆربەی وڵاتەکاندا، چیە؟
ئەحمەدی: به درێژایی ئه‌م ٣٧ ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی. خوێندكار هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تی تاقی كردوه‌ته‌وه، هه‌موویان به‌س مه‌به‌ستییان پاراستنی نیزامه‌و هیچیتر. خوێندكاری ئێران له قۆناغی ده‌ربڕینی ساده‌و ساكاری مافه‌كانه‌وه تا ڕادیكال بوون هاتووه. چیدی ده‌وڵه‌ت به‌شی هیواو ئومێدی بۆ خوێندكار نه‌هێشتۆته‌وه. باشترینییان چاكسازی خوازه‌كان ڕووداوی كووی دانشگایان خولقاند و ده‌ست درێژی جنسی له سه‌ر ده‌می ئەواندا ڕووی دا، بۆیە به ڕای من خوێندكاران ده‌بێ ئیتر زۆر ڕادیكالتر و توندتر بێنه مه‌یدان. هۆكاری بنچینه‌یی خۆپیشاندانی ڕادیكاڵ دانین نه‌كردنی مافه خوێندكاری و كۆمهڵاییهتییەكانه بۆ خوێندكاران كه له وڵاتانی دیموكراتیك‌دا زۆر به هه‌ند وه‌رده‌گیرێ و سیاسه‌تی وڵات ده‌بات به‌ره‌و گۆڕان و ده‌بێت به هۆكارێك بۆ چاكسازی كومه‌ڵایه‌تی.
راوێژ: لە کۆتاییدا وەکوو چالاکێکی خوێندکاریی کورد بۆ چالاکانی خوێندکاریی کورد لە ناوخۆ، پێشنیارتان چییە؟ پێشنیارەکانتان بۆ بەهێزکردنی بزووتنەوەی خوێندکاری چین؟ چی بکریەت؟
ئەحمەدی: باشتر وایه خوێندكارانی كورد له ده‌وری گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كۆ ببنه‌وه‌و بیكه‌ن به خاڵی هاوبه‌شیان و هه‌روه‌ها نزیك ببنه‌وه له بزووتنه‌وه خوێندكارییه سه‌راسه‌رییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن كاریگه‌رییان له سه‌ر دابنێن بۆ پشتگیریی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له پوتانسییهلییان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی مافه‌كانییان. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن كه خوێندكارانی كورد بهێننه ڕیزه‌كانیانه‌وه و به چالاكی جپر به جۆری زانستی له ده‌وری یه‌كیان كو بكه‌نه‌وه.