Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ گەنجێکی کورد بە پێیان لە ئاڵمانەوە تا لۆزان دژ بە پەیماننامەی شوومی...

گەنجێکی کورد بە پێیان لە ئاڵمانەوە تا لۆزان دژ بە پەیماننامەی شوومی لۆزان ڕێ دەکا.

0
1017

کوردناسیۆن: لە ڕۆژی ١ی جۆزەردانەوە گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ئیسماعیل جەعفەری ناسراو بە بژیر کوردستانی لە شاری بیکنباکی وڵاتی ئاڵمانەوە بە مەبەستی مەحکووم کردنی پەیماننامەی شوومی لۆزان، پاش ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ ڕێکردن بە پێیان دوێنێ ١١ی جۆزەردان گەیشتە شاری لۆزانی وڵاتی سویس.

بژیر کوردستانی لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا ئاماژە بە ڕێپێوانە ئێعتڕازیەکەی دژ بە پەیماننامەی لۆزان دەکا و دەڵێ: “خاکمان داگیرکراوە و هەمووی بۆ ئەو پەیماننامە دەگەڕێتەوە.”

ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە پاش گەیشتنی بە لۆزان دەست دەداتە مانگرتن و هاوکات لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی نووسیویەتی:
“من تاکێکی کوردستانی لە کوردستانەوە بانگەوازێکی کوردانە ئاراستەی هەموو کوردەکانی جیهان دەکەم کە بە بێ جیاوازیی حیزبی و باوەڕی و زار و پارچەیی بۆ سەربەخۆیی خۆمان بێنە سەرشەقام تاکو #شەقامی_ملیونی ساز کەین بۆ سەربەخۆیی خۆمان و #شۆڕشی_کوردستانی هەڵگیرسێنین،هیوادارم تا بیست و چواری مانگی حەوتی میلادی کە کۆتایی بە پەیماننامەی شوومی لۆزان دێت و بووەتە هۆی دابەشکردنی خاکی ئێمە بەسەر چوار دەوڵەتی داگیرکەری بێگانە ڕیز بینەوە و ببینەوە کورد ، بژی کوردستان ، #تاک_خاک_ڕزگاری! “

هەروەها لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێ: ”لەپێناو ئەو ناحەقییانەی وڵاتە زلهێزەکان و داگیرکەرانی کوردستان بە درێژایی ئەم سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بەسەر نەتەوەی کوردیان هێناوە، ئەو چالاکییە بەڕێوە دەبەم و ئەم چالاکییەی من بۆ ئەوەیە هاندەرێک بم بۆ هەموو کورد بەبێ جیاوازیی باوەڕ و ئایدیۆلۆژی و زاراوە، یەکگرتووانە بۆ مەحکوومکردنی ئەم پەیماننامە شوومە بێنە سەر شەقام.”‘

ئیسماعیل جەعفەری”بژیر کوردستانی” تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی گەلێنی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی بە ناچاری کوردستانی بە جێهێشتووە و لە وڵاتی ئاڵمان وەک پەنابەر گیرساوەتەوە، بژیر پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ئێستا دا لەو باوەڕە دایە کە تاکە ڕیگەی ڕزگاریی کورد و کوردستان، هەوڵدانە بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای هیوای سەرکەوتن ، هەوڵی ئەم لاوە شۆڕشگێرە کوردە بەرز دەنرخێنێ و پاڵپشتی لە خواست و داواکانی دەکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخۆڕاگری، ئەدەبیات و هونەر
بابەتی دواترئێمە پێکەوەین: بەیاننامەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە جمووجۆڵەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان