ڕۆژی كورد :
زانكۆی ئامریكایی “جان هاپكینز” ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۶‌ی نیسان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند به به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا زیاتر له ۱۲۰۰ كه‌س ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ دا له‌م وڵاته گیانی خۆیان له ده‌ستداوه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۵ی نیسان له وڵاتی ئا‌مریكا ۳۱۱،۶۳۷ كه‌س به په‌تای كڕۆنا تووشبوون و له‌م ڕیژه‌یه‌ش 8،454 كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه. وڵاتی ئا‌مریكا به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبووانی به په‌تای كڕۆنا له جیهاندا بۆ خۆی تۆمار كردووه. هاوكات له به‌رانبه‌ردا ولاتی چین، كه ئاخێزگه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا ۱ كه‌س به هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه گیانی خۆی له ده‌ستداوه و هاوكات ۳۹ بابه‌تی نوێ له تووشبوون به‌م ڤایرۆسه تۆمار كراوه. پێكه‌ن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ۷۸ پشكنینی نوێ ده‌ریخستووه كه ئه‌م كه‌سانه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كڕۆنان، به‌ڵام هاوكات نیشانه‌كانی تووشبوون به كڕۆنا له ڕواڵه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌دا نه‌بینراوه.
هاوكات له وڵاتی كۆریای باشوور، ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵ و به‌رگری له نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌م وڵاته ڕۆژی دووشه‌ممه ڕیكه‌وتی ۶‌ی نیسان ڕایگه‌یاندووه : بۆ یه‌كه‌م جار و دوابه‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌شه‌نه‌كردن و بلاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له هه‌موو جیهان، له ئیستادا ڕێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه له ئاستێكی به‌رچاودا كه‌میكردووه و دابه‌زیووه و ڕاده‌ی تووشبوونی نوێ به‌م په‌تایه بۆ كه‌متر له ۵۰ بابه‌ت دابه‌زیووه و كه‌م بووه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕیكه‌وتی ۵ی نیسان ڕایگه‌یاندووه كه تا ئیستا ۶۰،۵۰۰ كه‌س تووشبوو به په‌تای كڕۆنا و ۳،۷۳۹ كه‌س قۆربانی په‌تای كڕۆنا له وڵاته‌كه‌ی تۆمار كراوه.