Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کەمپەینی “وەتەن چاوی لێمانە” بۆ یارمەتیی لێقەوماوانی کرماشان لە مەریوان دەستی بەکار...

کەمپەینی “وەتەن چاوی لێمانە” بۆ یارمەتیی لێقەوماوانی کرماشان لە مەریوان دەستی بەکار کرد

0
1275

هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی کوردستانیانی کرماشان کە بە هۆی عەردهەژی گوماناویی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر تووشی هەڵوەدایی و بێ ماڵی و بێ دەرەتانی و مەرگی ئازیزانیان بوون، لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لەناو کوردانی تاراوگە دەستی پێکردووە.

ڕۆژی کورد: چالاکانی مەدەنی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، وەک پێشەنگی چالاکیی مەدەنی لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەست بە کار بوونی کەمپەینی “وەتەن چاوی لێمانە” ـیان بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی کارەساتی بوومەلەرزە لە کرماشان ڕاگەیاند.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە کە نموونەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد ڕەوان کراوە بەم شێوەیە:

کەمپەینی رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

( وەتەن چاوی لێمانە )
هاووڵاتیانی هێژا و خەمخۆرانی نیشتمان…

وەک ئاگادارن شەوی ٢١ی گەڵاڕێزان، لە ئەنجامی کارەساتێکی سروشتیدا بومەلەرزە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی هەژاند، کە نیشتمانی ئێمەیش لەم کارەساتە بێ ئەمان نەبوو.
بەو بۆنەوە، هاوڵاتیانمان زامدار و لێقەوماوی کارەساتی بومەلەرزەن و چاوەڕوانی دەستی یارمەتیی ئێمەن.

هەر بۆیە لەسەر ئەرکی مرۆیی، ئایینی و نیشتمانی و لە ژێر ناوی “ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان” یارمەتی (ماڵی و…) کۆ ئەکرێتەوە تا ڕاستەوخۆ بگەیەنرێتە دەستی ئەو هاونیشتمانیانەی پێویستییان بە یارمەتییە.

شوێن: مەریوان ـ مەیدانی باوەڕشی

کات: کاژێر ٩ تا ٢٢ی ڕۆژی هەینی ١٣٩٦ی هەتاوی

یارمەتییە نەقدییەکان:

ژمارەی کارت: 

6104337913074793

ژمارەی حیساب:

1657474527

بە ناوی “انجمن سبز چیا” لە بانکی “ملت”

ڕێکخراوەکان:

– یەکێتیی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان (یەمامە)
– ئەنجومەنی سەوزی چیا
– ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
– ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
– ناوەندی زانستیی ڕۆنان
– ناوەندی سڵامەت ژین
– ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی ڕۆجیار

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاگەیەندراوی خوێندکارانی زانکۆی‌ پەیام‌نووری مەریوان، بۆ هاوخەمی لەگەڵ قوربانییانی کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان و ناوچەکە
بابەتی دواترکەمپەینی “یاری” بۆ یارمەتیدانی کرماشان، لە سنە دەستی بەکار کرد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان