Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کۆمەڵەچیرۆکی “نێچیری وەرزەکان” چاپ و بڵاو کرایەوە

کۆمەڵەچیرۆکی “نێچیری وەرزەکان” چاپ و بڵاو کرایەوە

0
1763

ڕۆژی کورد: کتێبی “نێچیری وەرزەکان”، یەکەمین بەرهەمی “بێهزاد قادری”، نووسەری لاوی خەڵکی مەریوانە کە لە لایەن چاپەمەنیی “ئەوین”ـەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

نێچیری وەرزەکان، پێکهاتووە لە هەشت چیرۆکی کوردی و هەر کام هەڵگری سەردێڕێک و پەیامێکە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا نووسراوە و پێشتریش هەندێکیان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراونەتەوە.

بێهزاد قادری، نووسەری لاوی ئەم کتێبه، خوێندکاری کارناسیی دەروونناسییە و چالاکی ڕۆژنامەوانیشە و لەگەڵ چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار هاوکاری دەکات و تا ئێستا زیاتر لە سەد بابەتی (یادداشت، گوتار، وەرگێڕان، پەخشان و چیرۆک)، لە بوارەکانی (دەروونناسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی فەرهەنگی و مەدەنی)، چاپ کردووە.

بێهزاد قادری، وەکوو گەنجێکی کەم‌تەمەن، تا ئێستا لەگەڵ ڕۆژنامەکانی (دەنگی کوردستان، کوردەواری، ئامانج، لووتکە، دیار کهن، چیا، ئاوات، سیروان و کوردستانی نوێ) هاوکاریی کردووە و زۆرینەی زۆری بەرهەمەکانیشی بە زمانی کوردی بووە.

بێهزاد، بەبۆنەی دۆخی ئێستای کرماشان کە تووشی بوومەلەرزە بوونە و لێیان‌‌قەوماوە، هاوسۆزیی خۆی دەربڕی و ئەم بەرهەمەی پێشکەش خەڵکی کرماشان و ناوچەکە دەکات و هاوخەمیانە و بەپێی ئەرکی نەتەوایەتیی خۆی، داهاتی فرۆشتنی کتێبەکەی پێشکەش قوربانییان دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکەمپەینی “زاگرۆسی زامدار” بۆ کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی کوردستانیان لە هەندەران، دەست بەکار بوو
بابەتی دواترناوەندی ڕۆژی کورد لە فەڕانسە، کەمپەینی زاگرۆسی زامدار بەڕێوە دەبات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان