ڕۆژی كورد :
سه‌رچاوه ئاگاداره عیراقییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ی فێورییه نووری مالكی، مۆقته‌دا سه‌در و هادی عامێری له شاری قۆم نزیك به پێته‌ختی سیاسی ئێران و له ژێر چاوه‌دێری “عه‌لی خامنه‌یی” ڕێبه‌ری ئایینی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێك هێناوه.
هه‌رچه‌ن تا ئێستا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ و به‌رچاو له چاوپێكه‌وتنه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نووری مالكی و مۆقته‌دا سه‌در ڕیبه‌ری شێعه‌كانی عێراقی فێدراڵ پێكه‌وه ئاشت بوونه‌ته‌وه و ته‌بایی له نێوانیان جێگربووه. هاوكات ڕاوێژكاری ئه‌منییه‌تی نووسینگه‌ی مۆقته‌دا سه‌در ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ناوهندهههواڵنێرییهكان ڕایگه‌یاندبوو : له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دا مۆقته‌دا سه‌در ئاگادار بكرێت كه “محه‌ممه‌د تۆفێق عه‌للاوی”، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی فێدراڵ به‌رپرسایه‌تیی یه‌كێك له وه‌زارته‌كانی به یه‌كێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان، به تایبه‌ت لایه‌نه چه‌كداره‌كانی وه‌كوو “حه‌شدی شه‌عبی” ئه‌سپاردووه، یا خۆد كه‌سانێك له‌م لایه‌ن و گرووپانه‌ی له كابینه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی دامه‌زراندووه، ئه‌و كات هه‌موو عێراق ئه‌كه‌ن به جه‌هه‌ننه‌مێك و ده‌وڵه‌تی عه‌للاوی له ماوه‌ی سێ رۆژدا تووشی ڕووخان و له‌ناوچوون ده‌بێت.