Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕووداوی هاتووچۆ لە سەردەشت ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ڕووداوی هاتووچۆ لە سەردەشت ٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1827

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە سەردەشت، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچوو لە شاری سەردەشت، ٦ کەس کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هەڵدێرانی ترۆمبیلێکی ستەیشێن لەندکرۆیزێر بۆ ناو دۆڵێک، ٥ کەس کوژراون و ١ کەسیش بە توندی بریندار بووە.

چوار کەس لە کوژراوەکان خەڵکی گوندی بێتووشی ناوچەی ئالانی سەر بە شاری سەردەشتن و کەسەکەی تر خەڵکی گوندی دولکانی ناوچەی ئالان ـە.

ناوی کوژراوەکان بەو شێوەی خوارەوەیە:

ساڵح محەممەدی، کەریم محەممەدی، جەلال ئیبراهیم بوور و محەممەد ئیبراهیم زادە، هەر چواریان خەڵکی گوندی بێتووش و نیگار ئەحمەدزادە، خەڵکی گوندی دولکان.

ناوی کەسی بریندار تا ئێستا بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد ڕوون نیە بەڵام دەگوترێ لە دۆخێکی جەستەیی خراپ و ناجێگیر دایە.

ناوچەی ئالانی سەردەشت یەکێک لەو شوێنە سنوورییانەی کوردستانە کە تا ئێستاش رێگاوبانی قیری نیە و ڕژیم کەمترین سرنجی بەو ناوچەیە نەداوە و ڕێگاوبانەکان هەموو کوێستانی و شاخاوین و بەو هۆیەشەوە هاووڵاتیان ناچارن بە ترۆمبیلی تایبەتی بارهەڵگری هاتووچۆ بکەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆمانی پیره‌ پیاو و ده‌ریا له‌ نووسینی ئێرنێست هێمنگوای وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی هه‌ورامی.
بابەتی دواتروەزیری دەرەوەی ئەمریکا: چارەنووسی ئەسەد یەکلایی دەکەینەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان