داگیركردنی كه‌ركووك به‌و چه‌شنه به‌بێ شه‌ڕ، دیواری مه‌زنی چین به بیرم ده‌هێنێته‌وه، كاتێ كه چین ئه‌و دیواره‌ی درووست كرد، به مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه به ئاسانیی مه‌غووله‌كان نه‌توانن هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر چین، به‌ڵام مه‌غووله‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر چین پێویستیان به‌وه نه‌بوو كه به‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌دا باز بده‌ن.
هه‌میشه كاتێ هێرشیان ده‌كرده سه‌ر چین، به‌پاره دهروازهبانهكانی ده‌روازه‌ی ئه‌و دیوارانه‌یان له‌سه‌ر سنوور ده‌كڕی و به‌و شێوه دهروازهبانهكان ده‌روازه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه و به‌و چه‌شنه هێرش ده‌كرایه سه‌ر چین.
بێگومان داگیر كردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شیعیه‌وه وێنه‌یه‌كی كڕینی دهروازهبانهكانی چینی بیر هێنامه‌وه. ئه‌مه سه‌رشۆڕیی بوو بۆ هه‌موو كورد و جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كورد له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركردایه‌تییه‌ی سیاسیی یه‌كگرتووی نییه و خاوه‌ن یه‌ك گوتاری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش نییه.
ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه ئێراق نه‌توانێ به ئاسانیی هێرش بكاته‌سه‌ر كورد، فڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری به‌سه‌ر شاری كه‌ركوودا قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام هێزی نه‌وت و خۆفرۆشیی ده‌توانیی وه‌ك هه‌میشه زاڵ بێ به‌سه‌ر بیری شۆڕشگێڕیی و نه‌ته‌وه‌ییدا.
كورد هه‌میشه له مێژوودا بووه‌ته سووته‌مه‌نیی كێشه نێوخۆییه‌كانی خۆی و هه‌رده‌م شۆڕشه‌كانی كورد به‌هۆی دووبه‌ره‌كیی و پاوه‌نخوازیی ده‌سه‌ڵاته‌وه تێك‌شكاون. كورد كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، هۆكاره‌كه‌ی خۆی بووه نه‌ك بێگانه‌كان.
شكانی كورد له كه‌ركووك زۆر له‌و شكانه‌ی سپای ئێراق له‌به‌رامبه‌ر داعش ئابڕووبه‌رتر بوو. دۆسته‌كانی كورد له ئه‌ورووپا كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نین، زۆر به‌شه‌رمه‌وه باسی ئه‌و شكانه ده‌كه‌ن، و پێیان سه‌یره كه كورد كه‌ركووكی به‌ده‌سته‌وه داوه.
كورد له ساڵی ١٩٧٥ به‌بێ كه‌ركووك ده‌یتوانی ببێته ده‌وڵه‌ت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆی زۆر له‌گه‌ڵ ڕژیمی به‌حسی ئێراق كرا، به‌ڵام ژنێڕاڵ به‌رزانی ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كرد و وتی كه‌ركووك دڵی كوردستانه. هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٨٤ جارێكی دیكه كورد ده‌یتوانی ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر به نیوه‌ی كه‌ركووك ڕازیبووبایه. ئه‌و كاتیش ئه‌نفاڵ، زینده‌به‌چاڵكردن و كیمابارانكردنیش له‌و ئاسته به‌رزه‌دا به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. هه‌موو ئه‌و كاتانه هه‌موو گفتوگۆكان له‌به‌ر كه‌ركووك تێكدهشا و سه‌ری نه‌ده‌گرت.
پاش ده‌یان ساڵ له خه‌بات و تێكۆشان له كاتێكدا كه سپای ئێراق هێنده‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌هێز نییه، كه‌چی كورد به‌بێ شه‌ڕ كه‌ركووك دڵی كوردستان پێشكه‌شی سپای شیعی ئێراق ده‌كات. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێوه كه‌ركووكتان نه‌ده‌ویست بۆ و له‌به‌ر چی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی پێكهاتنتان له‌گه‌ڵ ئێراق نه‌دا؟
پارته‌كانی باشووری كوردستان هه‌موویان به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه‌ن و ئه‌ركه له‌سه‌ریان كه ڕوونكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م دۆخه و بۆ ئه‌م داگیركارییه هه‌بێ.