Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ چوار لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییەک پێکدەهێنن

چوار لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییەک پێکدەهێنن

0
846
08-01-2022

 

سیروان عەباس
 
 
چوار لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا و پێنج کەسیان وەکو دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژارد.
جەمال پوور کەریم، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وەک پێویستیەکی سیاسی و مێژوویی بوو بۆیە پێکهێندرا. دەڵێت، “دوای دوو مانگ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نووسینەوە و داڕشتنی دەستوور و بەرنامە و پەیڕەوی هاوپەیمانی، توانرا هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK پێکبهێندرێت.”
بڕیارە سبەی یەکشەممە 9-1-2022 بە شێوەی ئۆنلاین بە فەرمی و بە بەشداریی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد و بیانی و هەروەها بە بەشداریی میدیاکار و رۆژنامەنووسان، کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی و راگەیاندنی هاوپەیمانییەکە بەڕێوەبچێت.
جەمال پوور کەریم گوتی، “لەو هاوپەیمانییە دا بڕیار دراوە کاری هاوبەش (سیاسی، نیزامی، ئەمنی و میدیایی)، بەیان و گوتاری هاوبەش، پەیوەندی و لۆبیگەریی هاوبەش و کار بۆ پڕۆژەی هاوبەش بکرێ.”
سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهێنەرانی هاوپەیمانی لەو باوەڕەدان کە بەم چەشنە دەتوانن ببنە ئادرەسێکی بە هێزی سەربەخۆییخوازی چ لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، چ لە ئاستی دەرەوە بۆ دیالۆگ و لۆبیگەری و تەنانەت دانیشتن لە گەڵ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
حیزب و لایەنەکانی پێکهێنەری ئەو هاوپەیمانییە بریتین لەم چوار لایەنە:
– رێکخراوی یارسانی یاری کورد
– یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
– تەڤگەری رزگاریخوازانەی دیموکراتیکی کوردستان
– بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
جەمال پوور کەریم دەڵێت، “دوای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەلایەن ئەندامانی ئەو چوار لایەنە لە رێگەی دەنگدان و هەڵبژاردنەوە 17 کەس وەک ئەندامی رێبەریی گشتی هەڵبژێردران و دواتر لە کۆبوونەوەی رێبەریی گشتیدا پێنج کەس وەک دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردران کە بریتین لە ( رۆستەم ئەڵماسی، مێهران میرزایی، عەلی فەزڵی، جەمال پوورکەریم و سەردار وەلەدبەیگی)، دواتر لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە بە کۆی دەنگ من (جەمال پوورکەریم) وەک سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵبژێردرام.”

 

چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا

 

https://esta.krd/122949/

 

 

https://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=109763&Jor=1

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجەماڵ پوورکەریم بۆ ڕووداو: چوار لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتیەکمان پێکهێنما
بابەتی دواترمەترسیەکانی گەشە سەندنی داعش و بیری توندڕەویی مەزهەبی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان