ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌كانی په‌نابه‌ری، مرۆڤایه‌تی، مافی ژنان و مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی “ڕۆژی كورد“
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین له ماوه‌ی چه‌ن رۆژی ڕابردوو دا دوابه‌دوای راگه‌یاندنی بڕیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێرانه‌وه، جه‌ماوه‌ری ناڕازی به مه‌به‌ستی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ڕق و بێزارییه‌كانیان به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕژیمه دژی گه‌لییه ڕژانه سه‌ر جاده و شه‌قامه‌كان و به ڕاگرتنی ئۆتۆمبیله‌كانیان به شێوازێكی مه‌ده‌نی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره ناڕه‌وا ده‌ربڕی. به‌ڵام هاوكات و له به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم به به‌كارهێنانی زه‌بر و زۆر و سه‌ركۆت به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و به دڕندانه‌ترین شێوازه‌كانی ته‌قه‌كردن و هاویشتنی گازی فرمیسك ڕێژ و پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌ره‌وڕووی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر بوونه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاوڕێی تێكۆشه‌ر و ڕاگه‌یه‌ندكار “ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵایی” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی له پێناو خزمه‌تكردن به دۆزی ڕه‌وای كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه سته‌م لێكراوه‌كانی ئێران له ئاست ئه‌م هێرشانه بێده‌نگ نابێت و هێرش و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و خۆپیشانده‌ران به توندی مه‌حكووم ده‌كات و پچڕانی هێڵه‌كان ئینته‌رنێت و پێوه‌ندییه‌كان كه له سه‌رتاییترین مافه‌كانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تییه به توندی مه‌حكووم ده‌كات و پشتیوانی و هاوخه‌میی خۆی به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر دووپات ده‌كاته‌وه و جارێكی دیكه به‌ڵێنه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ خزمه‌ت به ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به دێمۆكراسی و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران و گشت جیهان به ڕووماڵی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌واڵه‌كان و خۆپاراستن له چه‌واشه‌كاری و هاوكات ڕاگرتنی باری سه‌ربه‌خۆیی و متمانه به بوونی هێزه ناوخۆییه‌كان.