پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان، هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد

0
760

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان  لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە، هەڵبژاردنەکانی حەوتی ڕەشەممە بایکۆت دەکا و ڕایدەگەیەنێت: ئەو هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە بۆ گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆماری ئیسلامی بڵێت: (نا)

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەی خوارەوەیە؛

راگەیەندراوی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە شانۆگەری هەڵبژاردنەکان لە ئیران

خەڵكی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان
ژنان, لاوان, خوێندكاران, رووناكبیران
چینی زەحمەتكێش و زیانلێكەوتووی رۆژ‌هەڵاتی كوردستان
بۆ هەموو لایەک ئەوە روون و ئاشکرایە کە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی بوونی فەزایەکی ئەمنی و نیزامی، سیخۆرەکانی کۆماری ئیسلامی بە تەواوەتی ئەمنیەتی کراوە، کە راستەوخۆپەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی کۆماری ئیسلامیەوە هەیە، و لە ماوەی ٣٧ سالە تەمەنی ئەو رژیمە و نۆ هەڵبژاردنی ئەوە دەسەڵاتە بردنی خەڵک بۆ سەر سەندوقەکانی دەنگدان تەنیا شانۆگەریەک بووە لە لایەن رژیمەوە, خۆپاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنەکان له‌سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، شێوازی هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی کاندیداکان به‌ته‌واوی نادێموکراتیکن و ئه‌وه‌ خه‌ڵک نین که‌کاندیداکان هه‌ڵده‌بژێرن به‌ڵکوو ئه‌وه‌ده‌زگاکانی سه‌ر به‌نیزامن که‌کاندیداکان بۆ خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێرن.

لە هەلومەرجی ئیستا دا کە و رۆژهەڵاتی ناڤین  رووبەڕووی قەیرانیکی گەورەی سیاسی، مرۆڤی و ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆتەوە.  لەلایەدیکەوە کێشەی عێراق و سوریا و شەری داعش و ململانێیەکانی نێوان سوننە و شیعە, گەلی کورد تارادەیەکی باش توانیویەتی لە ئاست جیهانیدا جێگاو پێگەخۆی بکاتەوە, بە تایبەت لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش , باشترین دەرفەتە بۆ گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆماری ئیسلامی بڵێت: (نا)

چونکە ئەزموونی دە هەڵبژاردنەکانی رابردوو دا دەستەڵاتداران ئەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنێت کە هیچ یەک لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو  ولامەی داواکاریەکانی خەڵک نەبوون جگە لە شانۆگەریەکی هەڵبژاردن نەبێت.

بۆیە ئیمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان نەک بروامان بە هەڵبژاردنەکان نییە بەڵکو بروامان بە ئیرانێکی یەک پارچە نییە و ئیران بە حکومەتێکی داگیر کەری رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانین.

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی

١ی رەشەممەی ٢٧١٥کوردی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک
بابەتی دواترزمانى دایک و کاریگەرییەکانی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.