Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات حدکا، شەهیدبوونی ژومارەیەک پێشمەرگەی خۆی پشتڕاست کردەوە

حدکا، شەهیدبوونی ژومارەیەک پێشمەرگەی خۆی پشتڕاست کردەوە

0
2051

ڕۆژی کورد: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، شەهیدبوونی ژومارەیەک پێشمەرگەی خۆی، دوای نزیک بە ساڵێک چارەنووس ناڕوونی، پشتڕاست کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوی پۆلێک پێشمەرگەی خۆی کە لە دوای  شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لەگەڵ سپای تیرۆریستیی پاسداران لە دوو شەڕی “قەرەسەقەڵ” و “کۆساڵان” کە ساڵی ڕابردووی هەتاوی ڕوویان دا، ئاشکرا کرد.

شوناسی شەهیدانی تازەی حدکا بریتییە لە:  بێهزاد پیرۆتی کوڕی حوسێن،  علی مەحموودی ناسراو بە “شەماڵ” كوڕی كەریم کە لە شەڕی قەرەسەقەڵ شەهیدبوون،

هەروەها، مێهدی شێخی کوڕی حەمەخان، ئەفشار سوورە بوومە كوڕی مەحموود، بەرزان حوسێنی كوڕی عوسمان، ڕوحوڵڵا حەیدەری كوڕی محەممەد، ساحێب حوسینی كوڕی عەزیز، هیوا قوربانی كوڕی حەسەن کە لە شەڕی کۆساڵان شەهید بوون.

حدکا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نەبوونی هەواڵی دروست و دڵنیاکەرەوە لە مان یان نەمانی ئەو شەهیدانە، تا ئێستا ئەو هەواڵەی بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام دوای بەدواداچوونێکی چڕ بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو پۆلە پێشمەرگە شەهید بوون.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا، ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی تازەی حیزبەکەی دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژنامەی دی پرێسی ئوتریش: تیرۆری دوکتور قاسمڵوو، یەکێک لە ڕەشترین بەشەکانی مێژووی ئوتریش
بابەتی دواتریەکێک لە مەترسیدارترین ژنەکانی ناو داعش دەستبەسەر کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان