یەکێک لە مەترسیدارترین ژنەکانی ناو داعش دەستبەسەر کرا

0
748

ڕۆژی کورد: ئەحلام موحسین عەلی، یەکێک لە بەرچاوترین و مەترسیدارتین ژنەکانی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە دەگوترێ هاوکات یەکێک لە لێهاتووترین تەک تیرهاوێژەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووە، لەلایەن دەزگا تەناهییەکانی عێراقەوە دەستبەسەر کرا.

دەگوترێ، ئەحلام یەکێک لەو ژنە تیرۆریستانەیە کە ساڵی ٢٠١٤، رێگای بۆ چوونی داعش بۆ ناو موسڵ خۆش کردووە و کاری سیخوڕی و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجام داوە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕاگەیێنە عێراقییەکان، ئەحلام دانی بەوە داناوە کە لە سەرەتای دروست بوونی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاو و دیارەکانی داعش بووە.

ئەحلام هەروەها گوتوویەتی، پاش ڕووخانی ڕژیمی سەدام حوسێن، بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەک ئەندامی نهێنی و شانەی نووستووی داعش لە عێراق، چالاکیم کردووە و خەریکی ڕێکخستنی ژنان و ئەندامگیری بۆ داعش بووە و بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٠٣وە بە دژی هێزەکانی ئەمریکایی لە عێراق، تێکۆشانی بووە و کاری ڕێکخستنی کردووە.

ئەحلام هەروەها دانی بەوە داناوە کە “”پیشتر وەكوو ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی نوستووی  ناوشار، زانیاریی نهێنی بۆ چەكدارە تیرۆریستەكان گواستووەتەوە و دواتر پەرەی بە بەرپرسیارییەتییەكانی داوە و دواتر ساڵی 2014 لە ڕیگەی برایەكییەوە چۆتە ناو ڕیزەكانی داعش و لەوێ بووەتە یەكیك لە كاریگەرترین كەسایەتییەكانی ناو ئەو ڕیكخراوە تیرۆریستییە و كاروباری ئافرەتە تیرۆریستەكانی ڕادەپەڕاندووه‌ و زانیارییە نھینییەكانی گواستووەتەوە”.

ئەحلام، کاتی چوون بۆ ناو داعش، مێردەکەی خۆی جێهێشتووە و کچەکانی و کوڕەکەی لەگەڵ خۆیدا بردوون و ڕایکردووە بۆ ناو داعش.

ئەحلام ئاشکراشی کردووە کە بەر لە ڕووخانی داعش، لە گوندی حوود لە موسڵ ، ئەركی ئاشكراكردنی ماڵ و پلان و شوینی ئەو كەسانەی لە ئەستۆ بووە كە ویستوویانە داعش لەناو ببەن”.

 دەگوترێ، بەپێی گومان و ڕاپۆرتەکانی ئەحلام، چه‌ندین كه‌س لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە له‌ سێداره‌ دراوون.

ئەحلام لە لێکۆڵینەوەکاندا ئاشکرای کردووە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەو، کەسانێکی زۆر کوژراون، لەدار دراون و ئەشکەنجە کراوە. ئەحلام هەروەها باسی لە چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ کردووە کە خۆشی لە چاڵ کردنەکاندا بەتایبەت لە باشووری موسڵ لەگەڵ بووە و ئاگادار بووە.

یەكیك لەو خیزانانەی بەھۆی زانیارییە نھینییەكانی ئه‌حلامەوە لە موسڵ ڕایانكرد و ئیستا لە كەركووك نیشتەجی بوون، خیزانی غالب ئەحمەدە.

هەروەها بەھۆی زانیارییەكانی ئەحلام ھەردوو كەسایەتی ناسراو عەقید مونعم عەبدوڵا جاسم جبووری، بەڕێوەبەری پیشووی پۆلیسی نەینەوا و ئەبوو سەفووك موختاری گوندی حوود، بە دەستی محەمەد كە برای ئەحلامە لە سیدارە دراون.

ئەحلام موحسێن عەلی، کچی پۆلیسێكی خانەنشین كراوی عێراقییە و لە بنەماڵەیەکی هەژاردا گەورە بووە و چوار برا و چوار خوشكی ھەیە. كوڕیكی ئەحلام بەناوی حەسەن لە کاتی بۆردومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان گیانی لەدەست داوە و برایەکیشی بەناوی محەمەد لە شەڕدا كوژراوە.

دوای ئازادکرانی موسڵ، ئەحلام هەوڵێکی زۆری داوە تا خۆی دەرباز بکات و گیانی ڕزگار بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بووە وخۆی و سامی برای كە لە گوندی ئه‌لحوود، لە جیگەی موختاری پیشوو، واتا فەواز عەبدولعەزیز وەكاع جبووری، كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراوە موختاری داعش بوو، لەلایەن دەزگا تەناهی و ئاسایشییەکانی عێراقەوە، دەستبەسەر کراون.

بەگویرەی زانیارییەكان ئەحلام و براكەی لە سەر پردی نیوان ھەردوو لای ڕاست و جەپی موسڵ نزیك ھۆتیل ئۆپرۆی دەستگیر كراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت