Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بێنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە نیشاندانی هێندێک بەڵگە ئەوەی گوت کە...

بێنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە نیشاندانی هێندێک بەڵگە ئەوەی گوت کە ئێران خەریکی درووستکردنی چەکی ناوەکییە.

0
1134

کاتێکی کەم ماوە بۆ بڕیاری دۆناڵد تڕامپ سەبارەت بە مانەوە لە ڕێکەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێراندا، بەڵام وڵاتانی ئەوروپایی ئاڵمان، بەریتانیا و فەڕانسە پێداگری لەسەر مانەوەی ئەو ڕێکەوتنە دەکەن، بەڵام نەتانیاهوو ئەوڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا چاوەکانی بەلایەکی دیکەدا ڕاکێشا.

ڕۆژی کورد: بێنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی ئاپریلی ۲۰۱٨ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیوونیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە کۆماری ئیسلامی هەرواخەریکی درووستکردنی چەکی ناوەکییە.

قسەکانی نەتانیاهوو دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وەزارەتی تەناهیی و بەرگری ئەو وڵاتەدا دێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە نیشاندانی هێندێک بەڵگەی نەهێنی گوتی، ئێران دوای ڕێکەوتنامەیی ناوکیی وزەخانەکانی خۆی ڕاگواستووە بۆ (شوورئاوا) و لەوێ بە نەهێنی درێژە بە چالاکییە ناوەکییەکانی خۆی دەدات.
هەرلەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە ۱۰۰ فایلی نەهێنیمان لەلایەن کە ئەو ڕاستیە دەردەخەن کۆماری ئیسلامی خەریکی درووستکردنی کڵاوەی ناوەکییە.

نەتانیاهوو بە نیشاندانی زۆریک فایل و سیدی گوتی: ئیسڕائیل توانیوویەتی لە هێرشێکی زانیارییە بەدەستهێناندا زیاتر لە ۵۵ هەزار لاپەڕە و ۵۵ هەزار فایلی دیجیتاڵی سەبارەت بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران بەدەست بێنێت کە هەمووی لە ۱٨۳ سیدی دایە.

نەتانیاهوو لە قسەکانیدا گوتی: ئێران لە پڕۆژەیەک بەناوی (عیماد) بە شێوەی نەهێنی خەریکی درووستکردنی چەکیی ناوەکییە و درێژە بە چالاکییە ناوەکییەکانی خۆی دەدات.

نەتانیاهوو ئێرانی بە درۆزن تاوانبار کرد سەبارەت بە پڕۆگرامە ناوەکییەکەی و ئەو ڕێکەوتنەی بە خراپترین ڕێکەوتن ناوزەدکرد. سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە بەرەبەری بڕیاری تڕامپ سەبارەت بە مانەوەی ئامریکا لەو ڕێکەوتنەدا گوتی سەرۆک ترامپ بڕیارێکی زۆر ژیرانە دەدات.

ئێران سەبارەت بە هەبوونی چەکی ناوکیی درۆی کردووە. سەد هەزار فایلی نەهێنی نیشاندەری ئەوەن کە ئەوان درۆیان کردووە، هەروەها دوای ڕێکەوتنی ناوکیی ئەوان توانایی درووستکردنی چەکیی ناوکیی خۆیان هەرڕاگرتووە، ئێران دەبووایە ساڵی ۲۰۱۵ زانیاری تەواوی لەبارەیی چالاکییە ناوەکییەکانی بەدەست ئاژانسی وزەیی ناوکییەوە بدابایە کە لەوێشدا هەر درۆکردووە، لە کۆتاییدا ئێران بە گشتی لەم ڕێکەوتنەدا درۆی کردووە.

نەتانیاهوو هەروەها گوتی: ئێمە ساڵانێکە دەزانین کە ئێران بەشێوەی نەهێنی خەریکی درێژەدانە بە چالاکییە ناکییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نەهێنی بەناوی (طرح آماد).
ئێمە دەتوانین ئەوە قسەیە بسەلمێنین کە ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژەیەکی تەواوە بۆ تاقیکاری ناوەکیی. هەروەتر دەتوانین ئەوەش بسەلمێنین کە کۆماری ئیسلامی تەواوی بەرنامەکانی پڕۆژەی ( ئاماد)ی شاردۆتەوە بۆ ئەوەی هەرکاتێ ویستی درێژە بە درووستکردنی چەکی ناوکیی بدات.

بەپێی قسەکانی نەتانیاهوو، ئەو بەڵگانەی کە بەدەستیان هێناوە نیشاندەری ئەوەن کە ئێران خەریکی درووستکردنی پێنج کڵاوەیی ناوەکییە کە هێزی هەرکامەیان بەرامبەرە بە ۱۰ تۆن TNT.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل گوتی کە ئەو بەڵگانەیان گەیاندووەتە دەست ئاژانسی وزەیی ناوکیی و ئامریکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکەمپەینی “پێشەوا، باوکی کورد”، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
بابەتی دواتروەزیری دەرەوەی ئامریکا: بەڵگەکانی ئیسڕائیل سەبارەت بە چالاکییە ناوکییەکەی ئێران جێگەی متمانە و باوەڕ پێکردنە.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان