به‌رپرسی گشتی ئاسایشی دوبەی: ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ـیە

0
1496

ڕۆژی کورد: زاحی خه‌لفان ته‌میم، به‌رپرسی گشتی ئاسایشی میرنشینی دوبه‌ی، له زنجیره‌ تویتێكدا کە لە ئەکاونتی تویتێری تاکەکەسیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، باس له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات و دەڵێ: “ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ـیە”.

تەمیم زۆر بە ڕاشکاوی هەڵوێستی خۆی لەمبارەوە باس کردوو و دەشڵێ: “ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ كۆسپی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كورد “تاوانبارن”.

به‌رپرسی گشتی ئاسایشی میرنشینی دوبه‌یط لە هەمان کاتدا داوای ده‌ركردنی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سپای تیرۆریستیی قودسی لقی سوپای پاسداران ده‌كات له‌ كوردستان دەکات و نووسیویەتی “سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ویستی گه‌له‌،ی کوردە، هه‌ر كاتێك گه‌لی كوردستان بڵێت به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سلێمانی ناتوانێت له‌ دژی بوه‌ستێت”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ئێران.

ئەو لێدوانەی به‌رپرسی گشتی ئاسایشی میرنشینی دوبه‌ی لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت، قاسم سلێمانی بۆ پێشگرتن لە یەکگرتوویی کورد بۆ سەربەخۆیی، گەیشتۆتە شاری سلێمانی و لەگەڵ یەکیەتی و گۆڕان کۆبۆتەوە.

ته‌میم له‌مەڕ  وڵاتانی دراوسێی كوردستان و هەڵوێستیان لەگەڵ کورد نووسیویه‌تی: “ئه‌و وڵاته‌ دراوسێیانه‌ی كوردستان كه‌ خۆیان به‌ وڵاتێكی موسڵمان داده‌نێن، زوڵمێكی زۆر گه‌وره‌یان له‌ گه‌لی كورد كردووه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ ئاكاری گه‌لی كورد و هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ ده‌ڵێت: “گه‌لی كوردستان گه‌لێكی زۆر له‌وه‌ باشترن كه‌ وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیا، ئێران، عێراق و سووریا به‌و شێوه‌‌ خراپه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن”.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، پێویستییه‌كی مێژووییه‌ و ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه‌ و هێزێكی زیاتریش به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەرماندەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سیستان و بەلووچستان کوژرا
بابەتی دواتربە هۆی مەترسیی ڕمانی بەنداوی داریان، گیانی هاووڵاتیان لە مەترسی دایە