فەرماندەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سیستان و بەلووچستان کوژرا

0
1115

ڕۆژی کورد: “ڕوحوڵڵا عالی”، فەرماندە گوردانی تیپی ١١٠ی سپای سەلمان، شەوی دووشەممە  ٢١ی خاکەلێوە،ی ١٣٩٦ی هەتاوی لە نێوان ڕێگای زاهێدان بۆ خاش، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی خاکەلێوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیێنەکانی سەر بە ئێران بڵاو بۆتەوە: “ئەو فەرماندەیەی سپا لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا کوژراوە”.

هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، بە بێ ئەوەی ئاماژەی بە ناوی لایەنێکی دیاریکراو کردبێت، کوژرانی ئەم فەرماندەیەی ڕێژیمیان خستووەتە ئەستۆی “تێرۆریستەکانی تەکفیری”.

سیستان و بەلووچستان، یەکێک لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێران بەئەژمار دێت و لە دەیەی ٨٠ وە پاراستنی ئەمنییەتی ئەم ناوچەیە دراوەتە دەست هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، واتە ئەو هێزانەی کە خۆیان هۆکاری سەرەکیی تێکدانی ئەمنیەتی ئێران، ناوچە و جیهانن.
 سیستان و بەلووچستان لە سێ دەیەی ڕابردوودا، بە تەواوی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە میلیتاریزە کراوە و لە ساڵی ٩٤ی هەتاویشدا، ڕەشماڵەکانی ناوچەی “کورین” لە زاهێدان، لە لایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بە ڕاکێت هێرشیان کرایە سەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت