ڕۆژی كورد :
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه له گه‌ڵ گرووپی تاڵه‌بان له سه‌ر پێشنیاری به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كیشه و ئاڵۆزییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو به ڕێككه‌وتن گه‌یشتوون.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵی رابردوو سه‌رقاڵی سه‌ركۆتی هێزه‌كانی گرووپی تاڵه‌بان بووه و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هه‌ر دوو لایه‌ن باس له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش دوای كۆمه‌ڵێك وتووێژ و دانووستانی درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن. هیشتا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ته‌واوی ئاشكرا نیه و نه‌خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان. مارك ئیسپێر ئه‌ڵێت : گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی سیاسی باشترین ڕێگاچاره‌یه بۆ وڵاتی ئه‌فغانستان و كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی چاكمان وه‌ده‌ست هێناوه كه به‌م زووانه ئاشكرای ده‌كه‌ین و به فه‌رمیی ڕایده‌گه‌ینین. ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا باس له‌وه كرابوو كه نوێنه‌رانی هه‌ر دوو لایه‌ن له ولاتی قه‌ته‌ر به‌م زووانه باس له ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئاشتی ده‌كه‌ن و هاوكات به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نن.