Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: ئێران راست ناکا، داوای گشتگیربوونی زمانی فارسی...

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: ئێران راست ناکا، داوای گشتگیربوونی زمانی فارسی لە عێراقمان نەکردووە

0
1070

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، هەواڵەریی فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لە داوای عێراقییەکان بۆ گشتگیربوونی خوێندن بە زمانی فارسی لە سەرانسەری عێراق دەکات بەڵام حەیدەر ئەلعەباسی ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ ویست و گەڵاڵەیەکی ئەوتۆ لەمبارەوە لە ئارادا نیە.

دوای ئەوەی کە هەواڵدەریی “ئیرنا”، بڵاوی کردەوە کە عەبدوڕەزاق ئەلعیسا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مەلا غولامڕەزا ئەبازەری، داوای گشتیگیربوونی بەڕێوەچوونی خولی زمانی فارسی لەسەرجەم عێراق و قەتیس نەهێشتنەوەی لە بەغدای کردووە، داوای کردووە لە سەرجەم شوێن و شارەکانی عێراق، خولی زمانی فارسی بەرێوەبچن، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ڕەتی کردەوە باسێکی ئەوتۆ لەئارادا بێ.

حەیدەر ئەلعەبودی، لە دیمانەیەک لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلسومریەنیوز وێڕای رەتکردنەوەی ئەو بانگەشەیە، گوتی: “وەزارەتی خوێندنی باڵا، هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ خوێندن بە زمانی فارسی لە عێراقدا نیە”.

ئەلعەبوودی هەروەها گوتیشی: “نە وەزیر و نە وەزارەتخانە، هیچ ئاراستیەیەکی لەو بارەوە نیە و لەسەر بابەتی وەک زمان، بەپێی چوارچێوەگەلێک کە لە لایەن بنکە زانکۆییەکانەوە دەدرێت، هەڵسووکەوت دەکەین.”

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هەروەها گوتیشی: “زمانی فارسی وهەموو زمانە بیانییەکان، تەنیا لە کۆلێژەکانی زمان لە زانکۆکان دەخوێندرێن”.

خولی خوێندنی زمانی فارسی و دانانی ئەو خولانە لەلایەن کۆنسوولگەریی ئێران لە هەرێمی کوردستانی باشوور و هاوکاریکردنی چەند حیزبێکی هەرێم لەمبارەوە، جێگای ناڕەزایەتیی بەشێکی بەرچاو لە سیاسییە کوردەکانە و پێیان وایە کونسولگەریی ئێران کە بنکەیەکی سیخوڕیی ئێرانە لە هەرێم، ئامانجدار ئەو خولانە بەڕێوە دەبات و لە ژێرەوە ئامانجی تری سیخوڕی و دژ بە کوردستان دەپێکێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێش بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” لە مهاباد، گیرا
بابەتی دواتروەزشوانێکی کورد، میداڵەکەی پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەڵدا کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان