پێش بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” لە مهاباد، گیرا

0
772

ڕۆژی کورد: دوابەداوای پێش گرتن بە کۆنسێرت لە شارە فارس نشینەکانی ئێران، ئەو هەڵمەتە لە کوردستانیش دەستی پێکرد.

کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” کە بڕیار بوو لەلایەن عەبدووڵا ماملێ، کوڕی هونەرمەندی کورد، محەممەد ماملێ لە تالاری وەحدەتی مهاباد، شەوی پێنج‌شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەڕێوەبچێ، تەنیا چەند ساتێکی کەم بەر لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە، هەڵوەشیندرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، هێزە جل شەخسییەکان بە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنسێرتەیان گوتووە کە “سەرەڕای مۆڵەتی یاسایی پێدراو لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهاباد، نابێ ئەو کۆنسێرتە بەڕێوە بچێ.”

بڕیاربوو کۆنسێرتی “شەوی ماملێ”  لەلایەن بنکەی فەرهەنگیی “تۆرەنج” و بە هاوکاریی گرووپی مووزیکی “کەویار”ـی سنە بەڕێوە بچێت.

تا ئێستاش هۆکاری هەڵوەشانەوەی ئەو کۆنسێرتە ناڕوونە و ڕانەگەیێندراوە کە بۆ چی و بە چ هۆکارێک نابێت ئەو کۆنسێرتە بەڕێوە بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت