ڕۆژی كورد :
وتووێژێك و سێ ته‌وه‌ری جیاواز: قه‌یرانی كڕۆنا، ئه‌گه‌ری دۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و توندوتیژی پۆلیس و دیارده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی. ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له دواكه‌وتنی ٨% ی تڕا‌مپ له به‌رهه‌ڵستكاری ناوبرا ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش تڕا‌مپ له سه‌ر ئه‌و بڕوایه سووره كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕیكه‌وتی ١٩ی ته‌مموز به كاتی ئا‌مریكا یه‌كێك له پڕۆگرامه‌كانی خاوه‌ن زۆرترین بینه‌ر له ڕایه‌ڵه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی “فاكس نیووز سانده‌ی” به‌ڕیوه‌چوو. پڕۆگرامێك به به‌ڕێوه‌به‌ری و پێشكه‌شكاری یه‌كێك له پێشكه‌شكاره به ناوبانگه‌كانی ئا‌مریكا كه میوان ئه‌م حه‌وتوویه‌ی دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا بوو. بابه‌تی وتووێژه‌كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و گرینگی له‌خۆ ده‌گرت كه بریتی بوون له : قه‌یرانی كڕۆنا، هه‌ڵسه‌نگاندنێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا له مانگی نوامبر و هه‌روه‌ها بابه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی. وتووێژی دۆناڵد تڕا‌مپ له گه‌ڵ ڕایه‌ڵه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی فاكس نیووز یه‌كه‌مین وتوویژی ئاژاوه‌خوڵقێنه‌ر و شه‌ڕئه‌نگیزانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا نه‌بووه، به‌ڵام هاوكات و به هۆی گرینگ بوونی پرسیاره‌كان، یه‌كێك له گرینگ‌ترین وتوویژه‌كانی ناوبراو له درێژه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو دا بووه.
دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له‌م وتوویژه‌ش دا هاوكات وه‌كوو وتووێژه‌كانی پێشووتری خۆی په‌نای برده به‌ر وته و داخوازییه‌كانی كه هیچ هۆكار و شایه‌تحاڵێكی بۆ سه‌ڵماندنی له به‌رده‌ستدا نییه. به‌ڵام هاوكات “كریس واڵاس”، هه‌واڵنێری فاكس نیووز سه‌ره‌ڕای ڕوانگه‌ی دۆستانه به‌ڕیوه‌به‌ری ڕایه‌ڵه‌ی فاكس نیووز ، چه‌ن جار دۆناڵد تڕامپی به پرسیاره‌كانی به‌ره‌و ململانێ و به لاڕێدا كێشا. سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا، دۆناڵد تڕا‌مپ جارێكی دیكه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به باشترین شێواز و به زۆرترین توانا هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه و ولاته‌كه‌ی خاوه‌نی كه‌مترین ڕێژه‌ی گیان له ده‌ستدان به هۆی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له جیهاندا تۆمار كردووه. هاوكات هه‌واڵنێری فاكس نیوزز به‌رپرچی بانگه‌شه‌ی تڕامپی به‌م شێوازه نواندبوو كه ئه‌مه ڕاست نییه و ئا‌مریكا یه‌كێك له وڵاتانه‌یه كه خاوه‌نی زۆرترین تووشبوون و گیان له ده‌ستدان به هۆی تووشبوون به په‌تای كڕۆنای له هه‌موو دونیا بۆ خۆی تۆمار كردووه.
به پێی هه‌واڵیك كه ناوه‌ندی هه‌واڵنێری نیۆیۆرك تایمز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا یه‌كێك له حه‌وت وڵاتی گه‌وره‌ی دونیایه كه زۆرترین قۆربانی به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ یان په‌تای كڕۆنا بۆ خۆی تۆمار كردووه و تا ئێستا نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار كه‌س به هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه له‌م وڵاته گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و مردوون. به‌ڵام تڕا‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هه‌واڵنێری فاكس نیووز ئه‌ڵێت ژماره‌ی تاقیكارییه‌كان له ئا‌مریكا زیاتر له هه‌موو دونیایه و له كۆتایی دا جارێكی دیكه هێرش ده‌كاته سه‌ر چین و ئه‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه وڵاتی چینه و پێویسته به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕێگای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یان له جیهاندا بگرتایه‌ت.
له ته‌وه‌ری دواتر كاتێك كریس واڵاس هه‌واڵنێری فاكس نیووز باس له ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسییه سه‌ره‌تاییه‌كان و دواكه‌وتنی لیستی تڕا‌مپ له ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتوو و ئه‌گه‌ری دۆڕانی ناوبراو له هه‌ڵووژاردنه‌كاندا ده‌كات، و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری دۆڕانی ناوبراو له به‌رانبه‌ر ركابه‌ری خۆی جه‌و بایدێن ئایا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌بووڵ ده‌كات؟ دۆناڵد تڕا‌مپ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆلی داهاتوو نادۆڕێت و دوای ئه‌وه‌ش ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌رئه‌نجانی ڕاپرسییه سه‌رتاییه‌كان ڕاسته‌قینه نین و ده‌ستكاری كراون. دواتر تڕا‌مپ باسی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ئیدێعای ئه‌وه‌ی ئه‌كات كه كۆماریخوازه‌كان سه‌رقاڵی دیمه‌ن ڕازاندنه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دۆڕان و تێك شكانی ناوبراو بخه‌نه مێشكی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ری ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكاوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تڕا‌مپ جارێكی دیكه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه جه‌و بایدێن به هاوڕییه‌تی پارتی كۆماریخوازه‌كانی ئا‌مریكا به هیوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌و وڵاته‌ن.
دۆناڵد تڕا‌مپ هه‌روه‌ها له كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵویستی هه‌واڵنێری فاكس نیووز سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هه‌ڵسووكه‌وتی توندوتیژانه‌ی پۆلیسی ئا‌مریكا له گه‌ڵ ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌و وڵاته، جارێكی دیكه له ئاڵای كۆڕێكخراوی یه‌كیه‌تی ئا‌مریكا به‌رگری كرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئاڵای وڵاته‌كه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌كانییه‌وه نییه و ته‌نیا ئاڵای سه‌ره‌كی ١١ ئه‌یاله‌تی باشووری ئا‌مریكا له شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دایه.