سه‌رۆک کۆماره‌کانی هه‌ر سێ وڵاتانی ئێران،رووسیا و تورکیه که ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌نه زیاتر له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتێژی بن دژبه‌رانی ناوچه‌یی دێنه هه‌ژمار بۆ دووهه‌مین دانیشتنی خۆیان له مه‌ڕ قه‌یرانی سووریه له ئانکارا کۆ ده‌بنه‌وه.
ئانکارا _تورکیه (هه واڵنێری فه رانسه): ئێران،رووسیا و تورکیه بۆ ده‌ستێوه‌ردان و زیاتر کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له سووریه ده‌ستیان له ناو ده‌ستی یه‌کتر نا بۆ ساز کردنی سێ کوچکه‌یه‌کی یه‌کگرتوو به‌ڵام ناجێگیر بۆ دابین کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له وڵاتی سووریه و له هه‌مان کاتدا به که‌ڵک وه‌رگرتن له بێ مه‌یلی رۆژئاوا له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته.
سه‌رۆک کۆماره‌کانی هه‌ر سێ وڵاتان که ماوه‌یه‌کی زۆر پێش ئه‌وه ی هاوپه‌یمانی ستراتێژیک بێنه هه‌ژمار دژبه‌رانی ناوچه‌یی بوون رۆژی چوارشه‌ممه له ئانکارا بۆ جاری دووهه‌م دانیشتنێکی سێ لایه‌نه‌یان گرت له مه‌ڕ قه‌یرانی سووریه و سێناریۆیه‌کی به‌رچاویان له یه‌کیه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوان خۆیان خسته به‌رچاو. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه که دوابه‌دوای یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی نۆڤامبری ڕابردوو له(سووچێ) له نێوان ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیه و ویلادیمێر پووتین سه‌رۆک کۆماری رووسیا و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سازدرا له گه‌ڵ ویستی تورکیه بۆ زیاتر دروشانه‌وه و خۆده‌رخستنی دوای هێرشی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر چه‌کدارانی کوردی ناو رووسیا هاوکات بوو.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وتارێکی خۆی دا ئاماژه‌ی پێکردووه که ده‌وڵه‌تی واشینگتۆن به زووترین کات سووریه به جێ ئه‌هێڵێت و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی به هێز بوونی ده‌سه‌ڵات و زێده‌ڕۆیی ئانکارا و مۆسکۆ و تاران بۆ ته‌یار کردنی سوپا و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان له‌م وڵاته دا.
سینان ئۆلگێن به‌ڕێوه‌به ری به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌کانی هزری ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دانیشتووی ئێستامبووڵ ئاماژه‌ی پێدا که ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه و به ناوه‌ند بوونی سووریه له ئێستا دا ئه‌که‌وێته ده‌س ئه‌م سێ وڵاته. ئۆڵگێن هه‌روه‌ها به ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاند که ئه‌م سێ وڵاته هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناوچه‌ن که ئاماده بوون به سه‌رفکردنی سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌کانی خۆیان بۆ ده‌ستێوه‌ردان و داهاتهکاتی شه‌ڕ له ناوچه‌دا.
ساڵی ڕابردوو ئه‌م سێ وڵاته هاوکات له گه‌ڵ دانیشتنه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژێنێڤ پرۆسه‌ی ئاشتی و ته‌باییان ده‌ستپێکرد،ئه‌م وتووێژانه له(ئاستانا)به‌ڕێوه چوون،له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ن جار به‌رده‌وام بوو به‌ڵام به ئاکام نه‌گه‌یشت.
ئێلیزابێت تیومان یه‌کێک له کارناسانی تورکیه له ئه‌نستیتۆی شه‌ڕی واشێنگتۆن ئاماژه‌ی پێدا که ره‌وتی(ئاستانا)ئامرازێکه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ڕ له لایه‌ن تورکیه و ئێران و رووسیا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه جۆراوجۆره‌کانی خۆیان.
رووسیا هێزێکی به‌رچاوی ئاسمانی له سووریه هه‌یه و هاوکات ئێرانیش سۆپایه‌کی به هێزی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه که به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌م هێزانه بریتین له هێزی سه‌ربازی بیانی.
به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵات و هێزی زێده‌ڕۆیی تورکیه‌ی له مانگی ژانویه به هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی کورد په‌ره پێدا.
ئه‌مین خهواله
وه‌رگێڕاوی بابه‌تیكی ماڵپه‌ڕی ئیسرائیل تایمز به‌شی فارسی