ڕۆژی كورد :
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 5ی حۆزه‌یران نیگه‌رانی قووڵی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی ڕێگری و به‌رگری كردن له پشكنینی چه‌ن ناوه‌ندێكی به‌رهه‌م هێنان و پیتاندنی ئۆران‌یۆم ده‌ربڕیووه و وتوویه‌تی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و چالاكییانه‌ی كه پێشتر له‌م ناوه‌ندانه‌دا به ئه‌نجام گه‌یشتووه له درێژه‌ی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی به ئه‌نجام گه‌یشتبێت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی له ڕاپۆرتێكی خۆیدا كه ڕۆژی هه‌ینی خستیه به‌ر ده‌ستی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی، ڕایگه‌یاند كه پاشه‌كه‌وتی ئۆرانیۆمی پێتێندراوی ڕژیمی ئێران نزیك به ٨ ئه‌وه‌نده‌ی ئاستی ڕێگه‌پێدراو له په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام گه‌یشتووه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه پاشه‌كه‌وتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئه‌و وڵاته تا ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئایار گه‌یشتبووه ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ١٥٧٠ كیلۆگرام . ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی پێشتر ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئه‌و وڵاته‌ی تا ڕێكه‌وتی ١٩ی فێورییه ڕێژه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری ١٠٢٠ كیلۆگرام ڕاگه‌یاندبوو.
ئێران به پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی له گه‌ڵ هێزه جیهانییه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و وڵاته ته‌نیا ڕێگای ئه‌وه‌ی پێدراوه كه یتوانێت به ڕێژه‌یه‌كی ٢٠٢ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراو پاشه‌كه‌وت بكات. هاوكات و له لایه‌كی دیكه‌ش له پڕۆسه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام دیاریكرابوو كه ئێران ڕیگای پیتاندنی ئۆران‌یۆم به ڕێژه‌ی زیاتر له ٣.٦٧% پێنه‌دراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وله‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران له ئێستادا پیتاندنی ئۆران‌یۆم به ڕێژه‌ی ٤.٥% به‌رده‌وام ده‌كات.
هاوكات و له هه‌مان كاتیش‌دا پاشه‌كه‌وتی ئاوی قورسی ئێران به پێی وته‌ی كارناسانی پسپۆڕی ئاژانسی نێوده‌ڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی له ئێستادا له ڕاده‌ی سنوورداری دیاریكراو له ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام ده‌رباز بووه. له ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كییدا هه‌روه‌ها هاتووه كه ئێران ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه ڕیگای پشكنینی به كارناسانی پسپۆڕی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی له دوو ناوه‌ندی پیتاندنی ئۆرانیۆمی داخراوی خۆی نه‌داوه و ڕێگری له پشكنینی ئه‌و ناوه‌ندانه كردووه و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌دات كه ئێران له ساڵانی ڕابردوودا چالاكی نهێنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی به شێوازی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو له‌م دوو ناوه‌نده ئه‌نجام داوه.
راگه‌یاندن و بڵابوونه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ڕاپۆرتی ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنیری ئاسۆشۆیتێدپرێس كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی وڵاتانی ئه‌ندامی ئاژانسی نێوده‌وله‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی توندی “میخائیل ئۆلیانۆف”، نوێنه‌ری وڵاتی ڕوسیا له‌م ڕێكخراوه به‌ره‌و ڕوو بووه‌ته‌وه. هاوكات نوێنه‌ری ڕژیمی ئیران له ئاژانسی نیوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی ڕایگه‌یاندووه كه ڕاپۆرتی نوێی ئه‌و ڕیكخراوه وێده‌چێت ده‌رخه‌ری به‌رده‌وامیی چالاكی بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كانی ئاژانس سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی به‌رجام و درێژه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئیران له به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به دواخستن و هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌سته‌به‌رییه‌كانی خۆی له ڕیكه‌وتنی ناوه‌كی به‌رجام بێت.