Google search engine
ماڵەوە بژارده‌ی سایت نامه‌ی داواكاری ١٠٥ ڕێكخراو و ناوه‌ندی مافی مرۆڤی و ڕۆژنامه‌وانی كوردستانی بۆ...

نامه‌ی داواكاری ١٠٥ ڕێكخراو و ناوه‌ندی مافی مرۆڤی و ڕۆژنامه‌وانی كوردستانی بۆ ئازادكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حۆكمی به‌ندكرانی “زارای نیشتمان”

0
3482

به‌ ده‌سپێشخه‌ری ڕێكخراوی جیهانی كورد (WKO) و به‌ به‌شداری و واژووكردنی ١٠٥ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی و ڕۆژنامه‌وانی كوردستانی له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا ئاراسته‌ی ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرا سه‌باره‌ت به‌ داواكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حۆكمی ناڕه‌وای ١٠ ساڵ به‌ند كران بۆ مامۆستای زمانی كوردی “زارای مۆحه‌ممه‌دی” له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئازاد كرانی بێ مه‌رجی ناوبراو له‌ زووترین كاتدا. ده‌قی داواكارییه‌كه‌ و لیسته‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی داواكارییه‌كه‌یان واژوو كردووه‌ له‌ ژێره‌وه‌ هاتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ وه‌كوو ئه‌ركێك به‌شدار بووه‌ له‌م هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌دا و داواكارییه‌كه‌ی واژوو كردووه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ دۆسیه‌ی ناوبراو له‌ لایه‌ن ڕیكخراوه‌ نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌ بخرێته‌ ژێر چاوه‌دێری ورد و ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌وڵێكی چاره‌سه‌رساز بێت بۆ ئازادكردنی “زارای نیشتمان” و هه‌موو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بێ تاوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بۆ گشت ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ماڤی مرۆڤ و ئەو وڵاتانەی کۆنوانسیۆنی ماڤی مرۆڤیان واژۆ کردوە :
ڕەنگە ئەم دیارده‌یه بۆ ئەو کەسانەی کە نێوەڕۆکی پاوانخوازیی ئێرانیان نەناسیبێت جێی سەرسووڕمان بێت کە „زارا محەمەدی“ مامۆستای زمانی کوردی پاش ماوەیەکی زۆر زیندان و ئەشکەنجە لە ژووری تاکەکەسیدا، ئێستا لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە حوکمی دە ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێنراوە.
تاوانی ئەم کچە کوردە وتنەوەی وانە بە زمانی کوردی بە منداڵ و گەنجانی کوردستان بووە و ئێستا بە ئەندازەی ئەو ڕۆژ و ساڵانەی کە مامۆستای زمانی کوردی بووە دەبێ لە بەندیخانەدا بێت. ناوبراو لە درێژایی ئەم ماوەیەدا لە دادگایەکی دادپەروەرانە بێ بەش بوو، کە ئەمەش لەخۆیدا پێشێلکردنی ئاسایترین و ڕەواترین مافی هەر ئینسانێکە.
ئێمە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەوڵەتانی دنیا داواکارین بەهۆی پێشێلکردنی مافی خوێندن بە زمانی زگماکی بۆ کورد و نەبوونی دادگاییەکی شەفاف بۆ خاتوو زارا محەمەدی، ڕژێمی ئێران مەحکووم بکرێت و هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە ناڕەوایە دەرحەق بە ناوبراو دەکەین.

ڕێکخراوی جیهانی کورد (ئالمان)
(Welt kurdische Organisation (WKO) e.V.- Deutschland)

ڕێکخراوی جیهانی کورد (سۆیید)
(WorldKurd Organisation- Sweden)

ڕێکخراوی جیهانی کورد (فه‌رانسه)
(WorldKurd Organisation- France)

ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(East Kurdistan National Center)

تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان
(Coordination Network Organisations – Kurdistan)
پێکدێت لە ٥۰ ڕێکخراوی مەدەنی هەرێمی کوردستان
(Includes 50 Non-Governmental Organizations)

(Kurdische Gemeinde Deutschland e.V.)
پێکدێت لە ٢٥ ڕێکخراوی مەدەنی کوردی له‌ ئاڵمان
(Includes 25 Non-Governmental Organizations)

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
(Hengaw Organization for Human Right- Kurdistan)

ڕادیۆ وێبسایت کوردانە
(Kurdane Radio website- Netherlands)

dezgehe malpera Bir
(Bir Analytical Center- Turkey)

Der Kurdischen Gesellschaftinitiative- Deutschland

ناوەندی ڕۆژی کورد
(Roji kurd Association – France)

کانون دفاع از دمکراسی در ایران (هلند)
Center for the Defense of Democracy in Iran (Netherlands)

کانوونی نووسەرانی کوردستان- ڕۆژهەڵات
(Kurdistan Writers Association)

Komeleya Hêvî ya çandî û civakî li bajarê Caen/France
(Hêvî Socio-Cultural Community – France)

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئاڵمانیا
(Kurdish-German friendship community)

Alliance for Minority Rights – Switzerland

Centre Zagros pour les Droits de l’Homme – SWISS

KURDISH – SWISS ALLIANCE

GREEN EYE ORGANIZATION- SWISS

Solidarité Internationale pour la Paix- SWISS

Equality for All Projet democratique du Kurdistan iranien – Switzerland

Ezidi foundation – Netherlands

Act for Afrin organisation- Switzerland

LEKOLIN- Switzerland

BAT DER SYRISCHEN EZIDEN- Switzerland

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
(Zagros Center for Human Rights – Switzerland)

ڕێکخراوی کازیوەی ڕۆژهەڵات
(Kaziwe Rojhelt Organization)

Komala Kulturiya Kurdi li Danmark
(Kurdish Cultural Organization) – Denmark

platforma Zimanê Kurdî
(Kurdish Language Platform)- Turkey

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبه‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی یادی ٣١ ساڵه‌ی شه‌هید كرانی دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی له‌ گۆڕستانی پیرلاشێز
بابەتی دواتروتووێژی ئاژاوه‌خوڵقێنه‌ر و شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی تڕامپ له‌ گه‌ڵ “فاكس نیووز” سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری دۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان