ڕۆژی كورد :
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕوژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۵ی نیسان به‌رانبه‌ر له گه‌ڵ ۱۷‌ی خاكه‌لێوه شاعیر و ڕووناكبیری ناسراوی كورد، “ناسر ئاغابرا” به هۆی وه‌ستانی دڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی یه‌گجاره‌كی له كۆڕی بنه‌ماڵه و دۆستان و هۆنه‌ردۆستانی نیشتمان كرد.
ناسر ئاغابرا به ناوناوی ئه‌ده‌بی “ژاكاو” شاعیر و هۆنه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ساڵی ۱۳۴۷ی هه‌تاوی له گوندی به‌رده‌ڕه‌شان سه‌ر به شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووتیار و ئه‌ده‌ب دۆست له دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی ۳ ساڵه‌یی دا به هۆی تووشبوون به سوورێجه چاوه‌كانی له ده‌ست داوه و تا دوایین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌ن بێ به‌هره بووه له ڕووناكی چاوه‌كانی به‌ڵام هاوكات ئه‌مه نه‌یتوانی دونیای ڕه‌نگاوڕه‌نگی خه‌یاڵ و شێعری كوردی و فولكلۆر له مامۆستا جیا بكاته‌وه.
ژاكاوی شاعیر له ساڵی ۱۳۷۵ی هه‌تاوی ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه و خاوه‌نی دوو منداڵه و دوای ساڵی ۱۳۷۷ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد نیشته‌جێبووه و خاوه‌نی ۳ كتێبی شێعره به ناوه‌كانی : “تریفه‌ی ئاوات، كه‌ژاوه‌ی دڵ، كۆلاره” كه تا ئێستا دوو كتێبی ناوبراو چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به داخه‌وه سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دڵه گه‌وره‌كه‌ی مامۆستا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌هاباد بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و خه‌سته‌خانه بۆ وه‌گڕ خستنه‌وه‌ی دڵه گه‌وره‌كه‌ی ژاكاوی شاعیر بێ ده‌رئه‌نجام مایه‌وه و شاعیری دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی لێكردین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به نووسه‌ران، ئه‌دیبان و ڕووناكبیرانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان و ڕۆژنامه‌نووسانی ناه‌نده‌كه‌مانه‌وه كۆچی دوایی هۆنه‌رمه‌ند ناسر ئاغابرا وه‌كوو خه‌سارێكی گه‌وره بۆ هه‌موو گه‌لی كورد ناو ده‌بات و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كات و هیوادارین ناو و یادی ناوبراو بۆ هه‌میشه له دڵی هه‌مووماندا به‌رز و به‌ڕێز بمێنێته‌وه و ڕۆحی ئازیریان شاد بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ۵ی نیسانی ساڵی ۲۰۲۰ی زایینی