Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور مام جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد

مام جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد

0
3334

مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق پاش چەندین ساڵ نەخۆشی و دوورکەوتنەوە لە گۆڕەپانی سیاسەت و دوای دوایین سەفەری بۆ تاران، لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی کورد: مام جەلال، لەدایک بووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

 تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای ھەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ کۆتایی بە پۆستەکەی هات و فوئاد مەعسووم هاتە جێگەی.

مام جەلال یەکێک لە دۆستانی نزیکی دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو و دوکتور سادق شەرەفکەندی بوو .

جەلال تاڵەبانی کوڕی حیسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمیساڵی ١٩٣٣ لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا. وە قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و هەولێرتەواو دەکات

جلال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. ساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.

زۆر کات تەندروستی تاڵەبانی جێگیر نەبووە دوایین نەخۆشیشی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بوو کە دووچاری جەڵتەيێكى  بوو وە لە چاودێريى توندا بوو لە بەغداسەرئەنجام پاش ڕاپۆرتى جێگيربوونی تەندرووستی ناوبراو گەیەندرایە وڵاتی ئاڵمانیا بەمەبەستی چارەسەری زۆرتر بەیاوەری دوکتۆر نەجمەدین کەریم لە ڕۆژی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ دوای نزیکەی ١٩ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمانیا جەلال تاڵەبانی لە ئاڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی و لە ماڵباتەکەی خۆی نیشتەجێبوو و لەدوای گەڕانەوەشی چەندین کەسایەتی سیاسیی باڵا لە ئاستی هەرێم و عێراق هاتنە پێشوازیکردنی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاوڕێک لە ژیانی جەلال تاڵەبانی ناسراو بە مام جەلال، بناغەدانەری یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق
بابەتی دواتریارییەکانی یانەی سەرداری بۆکان بەهۆی باری ئەمنییەوە هەڵوەشێندراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان