ن: مەسعوود جەواهیری
پاش به‌رهه‌مهێنان(مۆنتاژ)
پاش وێنه‌هه‌ڵگرتنی فیلمێک، قۆناخی پاش به‌رهه‌مهێنان ده‌سپێئه‌کات. ئه‌وه‌ڵین قۆناخی پاش به‌رهه‌مهێنان، مۆنتاژ (وشه‌یه‌کی فه‌ڕانسه‌وییه)ە و به مۆنتاژکار ئه‌وترێت “مۆنتێر”.
“مۆنتێر” زۆر جار ده‌کرێت هه‌ر ده‌رهێنه‌ره‌که بێت. هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره‌کانی سینه‌ما مۆنتاژی کاره‌کانیان هه‌ر خۆیان جێبه‌جێی ئه‌که‌ن و پێیان خۆش نیه گرته‌کانی فیلمه‌کانیان بدرێته ده‌س کهسێکیترهوه بۆ نموونه “گریفت” ( مامۆستای سینه‌مای بێده‌نگ و خوڵقێنه‌ری فیلم گه‌لی به‌رهه‌می یه‌ک نه‌ته‌وه و ده‌مارگرژی) و “سیسیل به دوومیل” ده‌رهێنه‌ری مه‌زنی سینه‌مای کلاسیکی ئامریکا( ده‌رهێنه‌ری ده بڕیار)، زۆرجار خۆی فیلمه‌کانی مۆنتاژ کردوه یان برایانی “کۆئین” له ئامریکادا ( فیلم گه‌لی وه‌کوو ئای برا له کوێی؟ و پیاوێک که له‌وێ نه‌بوو) خۆی گشت فیلمه‌کانی مۆنتاژی کردووه. له ئێرانیشدا ” به‌هرام به‌یزایی” له‌و نموونه ده‌رهێنه‌رانه‌یه که زۆرجار خۆی فیلمه‌کانی مۆنتاژ کردووه . له سینه‌مای ڕوسیه‌دا ده‌رهێنه‌ره مه‌زنه‌کان وه‌کوو “سرگیی ئایزنشتاین و پوودووفکین” نه‌ک ته‌نیا خۆیان مۆنتێری فیلمه‌کانیان بوون به‌ڵکوو به‌و کاره‌یان ڕا گه‌لی تازه‌یان له بواری مۆنتاژدا هێنایه ناو سینه‌ما که هێشتا ناوبانگیشان نه‌بوو.
هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره‌کانی سینه‌ما پێیان وایه له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوی مۆنتێر کار بکه‌ن بۆ نموونه زۆربه‌ی فیلمه‌کانی “مارتین ئسکوورسیزی” به “تلما” و زۆربه‌ی فیلمه‌کانی “کلینت ئیستوود” به ” جووئل کاکس” مۆنتاژیان کردووه.
له سینه‌مای ئێرانیشدا ” ناسر ته‌قوایی” زۆرجار به مۆنتێرێک به ناوی ” عه‌بباس گه‌نجه‌وی” و ” داریووش مێهرجووی” به مۆنتێرێک به ناوی “حه‌سه‌ن حهسهندووست” فیلمه‌کانیان مۆنتاژ کردووه.
ئه‌و فیلمانه‌ی وێنه‌یان لێهه‌ڵگیراوه ئه‌ڵێن “ڕاش”. مۆنتێر فیلم گه‌لێک که وێنه‌یان لێهه‌ڵگیراوه و له لابراتۆردا چاپ کراون( ئه‌م به‌شه پێوه‌ندی به فیلمگه‌لی سینه‌ماییه‌وه هه‌یه که به نیگاتیو وێنه‌یان لێگیراوه نه‌ک به شێوه‌ی ویدیۆیی یان دیجیتاڵ، چوونکه له جۆری دووه‌م فیلمگهل پێویستیان به چاپ نیه و دوای وێنه گرتن ئاماده‌ی مۆنتاژن) وه‌رده‌گرێ و له‌سه‌ر ئه‌ساسی هێڵی چیرۆکی سیناریۆ له په‌نای یه‌کدا ڕیزیان ئه‌کات. ڕۆڵی ده‌رهێنه‌ر له‌م قۆناخه‌شدا گرنگیێکی زۆری هه‌یه، ئه‌و ده‌بێ له په‌نای مۆنتێردا و له ژووری مۆنتاژدا بێت و له باره‌ی چۆنیه‌تی ڕیزکردنی وێنه‌کان و دیمه‌نه‌کان له گه‌ڵیدا ڕاوێژ بکات و بیرۆکه‌کانی وه‌کوو خۆی بگه‌یه‌نێت، له ڕاستیدا مۆنتێر که‌سێکه بیرۆکه‌کانی ده‌رهێنه‌ر به باشترین شێوه له ژووری مۆنتاژدا جێبه‌جێ ئه‌کات.
سه‌ره‌ڕای مۆنتێر، که‌سێکیتریش به‌ناوی ئاوازدانه‌ری فیلم له قۆناخی پاش به‌رهه‌مهێنان ڕۆڵی گرنگی هه‌یه. هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره‌کان له فیلمه‌کانیاندا له مۆسیقا که‌ڵک وه‌رناگرن، بۆ نموونه فیلمسازێک وه‌کوو “عه‌بباس کیا ڕۆسته‌می” حه‌زی له به‌کارهێنانی مۆسیقا نیه به‌ڵام مۆسیقا بۆ فیلمسازێک وه‌کوو “ئاڵفرد هیچکاک” توخمێکی گرنگه و ڕۆڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له فیلمه‌کانیدا هه‌یه.
میکلووش ڕوژا، جری كلداسمیت، نینۆ ڕووتا، مووریس ژار، جان باری، برنارد هرمن، میکس تئۆدوراکیس له ئاوازدانه‌رانی مه‌زنی سینه‌مای جیهان به‌ئه‌ژمار دێن. له سینه‌مای ئێرانیشدا ئاوازدانه‌رانی به‌رچاوی وه‌کوو “مورته‌زا حه‌نانه، ئه‌حمه‌د پژمان، ئه‌سفه‌ندیار مونفهردزاده، مه‌جید ئینتزامی و فه‌ره‌یدوون ناسری بۆ فیلمه گرنگه‌کان مۆسیقایان چی کردووه.
ئاوازدانه‌ر مۆسیقای فیلم له سه‌ر ئه‌ساسی باسی ئه‌سڵی و بابه‌ت و دیمه‌نه‌کان مۆسیقای فیلمێک چێ ئه‌کات، له‌سه‌ر ئه‌ساسی مۆسیقای فیلمێکی ترسناک له‌گه‌ڵ فیلمێکی کومیک(کمدی) یان شه‌ڕ زۆر جیاوازییان هه‌یه.
مۆنتێر مۆسیقایه‌ک که ئاوازدانه‌ر بۆ فیلم چێی ئه‌کات له‌گه‌ڵ دهنگهکانیتره وه‌کوو دیالۆگ و ئیفکت گه‌لی ده‌نگی ده‌خاته سه‌ر فیلمه‌که و نموونه‌یه‌کی ئه‌سڵی فیلمه‌که ده‌درێته‌وه به ده‌رهێنه‌ر.
له پاش ئاماده بوون و کۆتایی فیلم و ڕه‌زامه‌ند بوونی ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر، ئه‌رکی ده‌رهێنه‌ر کۆتایی دێت و سه‌رله‌نوێ سه‌ره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌که‌یه که بۆ نمایشت کردن و بۆ فستیواڵه‌کانی سینه‌مایی بینێرێت یان بۆ بڵاو بوونه‌وه له بازاڕدا و نمایش کردن له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان، ده‌نێرێته به‌رده‌س وه‌شیار( پخش کننده)ی فیلمه‌که.
وه‌شیاری فیلم زۆرجار کۆمپانیا یان دامه‌زراوه‌یه‌که ئه‌رکی فرۆشتنی فیلم و ڕیکلامی له ئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا له‌سه‌ر شانه. ئه‌و بۆ فیلمه‌که پووستێر و بنێر و ڕیکلام چێ ده‌کات و ده‌یخاته به‌رده‌س ڕاگه‌یاندنه‌کان ڕۆژنامه‌کان و بۆ فرۆشی فیلمه‌که له‌و ئه‌و شتانه که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرێت.
گرنگترین ئامانج و خواستی به‌رهه‌مهێنه‌ر و وهشیارێک ئه‌وه‌یه که فیلمه‌که‌یان له ئاستێکی به‌رفراوان له سینه‌ماکاندا نمایشتی بکه‌ن و بۆ ئه‌و کاره‌یش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕیکلام،بێنهرانێکی زۆرتر هانبده‌ن بۆ بینینی فیلمه‌که. له‌م قۆناخه‌دا ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مایی بۆ بینینی فیلمه‌که میوان ده‌که‌ن که ئه‌وه کارێکی تایبه‌ت و گرینگه و زۆر شوێندانه‌ره. ڕه‌خنه‌ی پزۆتیڤ که ڕه‌خنه‌گران له‌سه‌ر فیلمه‌که ئه‌ینووسن ده‌توانێ ڕۆڵی گرنگی له فرۆشی فیلمه‌که‌دا هه‌بێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه زه‌ره‌ری هه‌یه.
لانیکه‌می خواستی به‌رهه‌مهێنه‌ر و سه‌رمایه‌گوزارانی فیلم ئه‌وه‌یه که گه‌ر قازانجی نه‌بێ لانیکه‌م خه‌رجییه‌که‌ی خۆی ده‌ربهێنێته‌وه.
فرۆشی فیلمێک به زۆرشته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ناوی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ره‌کانی له هه‌مووی گرنگتره. ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر ناوبانگێکی زۆری نه‌بێ و ئه‌کته‌ره‌کان ناسراو نه‌بن، کاری به‌رهه‌مهێنه‌ر زۆر دشوار ده‌بێ. چیرۆک و سیناریۆیش ڕۆڵێکی گرنگیان له فرۆشی فیلم‌دا هه‌یه، چیرۆک گه‌لێک به مهوزووحی کومیک و بنه‌ماڵه‌یی زۆرتر بینه‌ر دێنێته سینه‌ما، له به‌رانبه‌ردا فیلمگه‌لێک که بابه‌تی تاڵ و مه‌ینه‌تباری بێت یان دهرهێنهرکانی له ڕووی لایه‌نه هوونه‌رییه‌کانی فیلمێکه‌وه سه‌رنجی دابێت، شانسێکی که‌متریان بۆ ڕاکێشانی به‌رده‌نگ به سینه‌ما هه‌یه و بینه‌ریان که‌متره.
فرۆشی فیلم ته‌نیا تایبه‌ت به په‌رده‌ی سینه‌ما نیه ، له ئیستادا رێگه‌گه‌لێکی جیاواز بۆ فرۆشی فیلمێک هه‌یه که بریتین له کاناڵه تله‌فیزیۆنی و فه‌زاییه‌کان یان فرۆشیان به کۆمپانیا گه‌لی بڵاوکردنه‌وه‌ی ویدیۆیی به شێوه‌ی دی‌وی‌دی یان سیدی یان بڵاوکردنه‌وه و فرۆشی فیلمه‌کان به شێوه‌ی ئانلاین.