Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە...

شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە

0
2256

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد و هەروەها هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، کاتژمێر ١١ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ناوچەی پیرانشار، شەڕ و پێکدادان لە نێوانی پۆلێک پێشمەرگە و پێشمەرگەی ناوخۆی حدکا و جاش و پاسدارەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پۆلە پێشمەرگەی حدکا لە دەڤەری پیرانشار کەوتونەتە ناو بۆسەی جاش و پاسدارەکانی ڕژیمەوە.

هەرچەند تا ئێستا، ڕێژەی دروستی خەسارە گیانییەکان لەبەردەستدا نیە، بەڵام زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد باس لە کوژرانی سێ پاسدار و برینداربوونی شەش کسی تر دەکەن کە دەگوترێ لە نەخۆشخانەی پیرانشار خەوێندراون.

هێزی ویشکانیی سپای تیرۆریستیی پاسدارانیش لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی باس لە شەهید کرانی دوو پێشمەرگە و برینداربوونی ٤ کەسی تریان دەکات.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیە، ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و تەقەمەنیی هێزی پێشمەرگەش لەلایەن سپاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و دوای دەست پێکردنەوەی خەباتی بەرگریی چەکداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕژیمی ئێران لە ڕێگای پیدانی پارە، خەڵکانێکی زۆری وەک سیخوڕ لە کوردستان داناوە و لە هەمبەر پیدانی هەواڵ و زانیاری لەمەڕ جووڵەی پێشمەرگەی حیزبەکان، خەڵات و پارەی باش دەدا بە کەسی سیخوڕ.

بەشێک لە زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد باس لە تەرخان کرانی بڕە پارەی ٥٠ ملیۆن تمەن لەلایەن سپاوە بۆ کەسانێک دەکات کە تەرمی پێشمەرگە یان گیراوەکەیان ڕادەستی ڕژیم بکات.

خاوەن رایانی سەربازی و سیاسیی کورد، باس لە پێشویستیی تاکتیک و شێوازی چوونەوەی پێشمەرگە بۆ ناوخۆ و شێوەی جووڵە و هاتووچوویان دەکەن و لایان وایە لە ئەگەری بەکارهێنانی شێوازەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی، حیزبەکان و گەلی کورد تووشی خەسارێکی زۆر دەبنەوە بەتایبەتی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا و بە هۆی نەبوونی مەیدانیی حیزبەکان لە ناوخۆ، جاشایەتی و بەسیجایەتی بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و ئامیرەکانی پەیوەندیش لە هەر شوێنیک لەبەر دەستدان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکیم جونگ ئون، ڕێبەری کوریای باکوور، باشتر بناسن
بابەتی دواترخەسارناسییەک لە شۆڕشی کورد و هۆکاری نەگەیشتنی کورد بە ئامانج
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان