Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سامان قادری ئازەر بۆ بەندی ٢ی ئەلف ـی سپای پاسداران لە تاران

سامان قادری ئازەر بۆ بەندی ٢ی ئەلف ـی سپای پاسداران لە تاران

0
1322

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ وە بە بنەماڵەی سامان قادری ئازەر راگەیێندراوە کە کوڕەکەیان بۆ بەندی ٢ی ئەلف ـی سپای پاسداران لە تاران ڕاگوازراوە.

سامان قادری ئازەر کوڕی غەفوور، وێنەگری تەمەن ٢٥ ساڵەی کوردی شاری بۆکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٤ و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوازرابوو، دوای سێ مانگ بێ هەواڵی لە شوێن و باروودۆخەکەی، ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ واتا ٢ ڕۆژ بەر لە ئێستا، لە ڕێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەکەی لە شوێنی ڕاگیران و دەست بەسەر بوونی ئاگادار کراونەتەوە.

بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمی ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە رێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەی قادری ئازەر یان ئاگادار کردۆتەوە کە کوڕەکەیان ٨ ڕۆژ بەر لەو ڕێکەوتە بۆ تاران راگوازراوە.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە شوینی راگیرانی سامان قادری ئازەر لە کاتێکدایە کە پێشتر سەردانی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ شارە جیاوازەکانی بۆکان، ورمێ، مهاباد و میاندواو بێ ئەنجام مابۆوە و بەرپرسانی زیندان و ئیتلاعاتی  هەر کام لەو شارانە خۆیان لەو بارەوە بێ ئاگا نێشان دابوو و هێچ وڵامێکی بنەماڵەی ناوبراویان نەدابۆوە.

شایانی باسە کە پێشتر دەگوترا کە  ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ  بە کەسوکاری ئەولاوە کوردەیان ڕاگەیاندبووو کە کوڕەکەیان بۆ تاران راگوزراوە، بەڵام سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ تاران، هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان دەست نەکەوتبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەرپرسی دادگای تاران داوای زیاد کردنی گوشارەکان بۆ سەر وەززشوان و هونەرمەندان دەکات.
بابەتی دواترلقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، ئێوارە کۆرێکی بۆ شاعیر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی، جەلیل ئازادیخواز، بەڕێوە برد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان