ڕۆژی كورد :
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی ئێران و كوردستان و ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه و ڕاپۆرته به‌رده‌سته‌كان و كورته ڤیدیۆ نێردراوه‌كان له ناوخۆی وڵات باس له كوژرانی ڕێژه‌ی لانیكه‌م ١٠٦ كه‌س له ٢٥ پارێزگای ئێران ده‌كرێت له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م چه‌ن ڕۆژه به‌رانبه‌ر به به‌رز بوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین له پارێزگاكانی ئێران.
له كاتێك دا كه هه‌ژماری كوژراو و برینداره‌كانی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی پارێزگاكانی ئێران له چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو دا به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و زیادبوونه، هاوكات به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌م بواره دا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه. هاوكات ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه كه له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ن ڕۆژه‌دا له هه‌موو پارێزگاكانی ئێران لانیكه‌م ١٠٦ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار و ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و هه‌یه كه تا ئێستا ڕیژه‌ی ته‌واوی ده‌ر نه‌كه‌وتووه. ئه‌م ڕێكخراوه له بڵاوكراوه‌كه‌ی خۆی دا باس له‌وه ده‌كات كه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر له ژماره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه. پێشتر له زۆربه‌ی ڕاپۆرته نافه‌رمییه‌كان دا ژماره‌ی كوژراوه‌كان ٢٠٠ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان له شارۆچكه‌ی سه‌درا سه‌ر به پارێزگای شیراز ٦ كه‌س كوژراون و له شاری شیراز لانیكه‌م ٤ كه‌سی دیكه كوژراون. به‌رپرسانی خۆجێیی له پارێزگا جوراوجۆره‌كانی ئێران هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان باس له كوژرانی لانیكه‌م یه‌ك كه‌س له پارێزگای سیرجان، یه‌ك كه‌س له شه‌هریار و كه‌سێكی دیكه له مهلارێد و دوو كه‌س له بوومههن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌م پارێزگایانه ئه‌م هه‌واڵانه‌یان پشتڕاست نه‌كردووته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ له پارێزگای خووزستان تا رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ كه‌س له ماهشهر، ١٠ كه‌سی دیكه له بێهبه‌هان، ٦ كه‌س له خۆڕه‌مشه‌هر و ٢ كه‌سی دیكه له شاری ئه‌هواز كوژراون.
له هه‌مان كاتدا ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان باس له كوژرانی ٨ كه‌س له شاری جوانڕۆ، ١ كه‌س له شاری سنه و زیاتر له ٩ كه‌س له شاری مه‌ریوان ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌ژمارانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی كوژراوه‌كان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه و هیچ شیكار و ورده‌كارییه‌كیان له‌و باره‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.