خەریکە ناوی کوردستانی رۆژهەڵات لە مێدیای نێودەوڵەتی دەسرێتەوە

0
649

12360398_10201223371863410_54022876508482941_nئازاد کوردی

دوێنێ شەو 1ی فێوریەی 2016، کانالی تەلەڤیزیۆنی arte کە کاناڵێکی کولتوریی فەرانسەیە، بەرنامەیەکی دێکۆمانتاریی لە سەر سەربەخۆیی کوردستان بەم ناو نیشانە بڵاو کردەوە: Kurdistan indépendant, rêve ou réalité ? واتە “سەربەخۆیی کوردستان، خەون یا راستی؟”.

دیتن و سەیرکردنی ئەم بەرنامەیە لە لایەک خۆشحاڵی کردم کە مێدیای جیهانی و بە ناوبانگی نێونەتەوەیی گرینگییەکی تایبەت بە پرسی کورد دەدات و بۆم سەرنجراکێش بوو. لە لایەکی دیکەشەوە خەمبار بووم وەکوو تاکێکی کورد کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم. لە بەرنامەکەدا بە وردی ئاوری باش لە پرسی کورد لە سێ پارچەی کوردستان، لە رابردوو و بە تایبەت بارودۆخی ئێستا درایەوە، بەڵام هیچ هەواڵێک لە رۆژهەڵات نەبوو! زۆر چاوەرێم کرد، بەڵام تەنانەت یەک وشەش باسی کوردستانی رۆژهەڵاتی نەکرد، وەکوو ئەوەی کە لە رۆژهەڵات 12 میلیۆن کورد نییە و پرسی کوردیشی تێدا نییە!

لە دەیەکانی 80 و 90ی زایینی، بە هۆی بوونی خەباتێکی نەتەوەیی و دێموکراتیکی چڕ و بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پرسی کورد بابەتێکی سەرەکیی مێدیاکان بوو و تەنانەت زۆربەی رۆژنامەنووس و نووسەران دەچوونە بنکە و بارەگاکانی پێشمەرگە و …. . بەڵام بۆ چی ئێستا دۆخی کوردی رۆژهەڵات گەیشتۆتە ئەم رادەیە کە هەر چەند لە گۆگێل و ماڵپەرەکانی لێگەرینی بەهێز لە ئینتێرنێت دەگەرێی، بە زۆریش بێت راپۆرتێک و هەواڵێک لە سەر رۆژهەڵات بڵاو ناکەیتەوە.

زۆر فاکتەر و هۆکار بوونەتە هۆکاری ئەم پەراوێزکەوتنەی پرسی کورد لە رۆژهەڵات لە مێدیاکانی نێونەتەوەیی و نامهەوێ بچمە سەر یەک بە یەکی ئەم فاکتەر و هۆکارانە، شرۆڤەی ئەو هۆکارانە دێڵمەوە بۆ دەرفەتێکی گونجاو لە داهاتوودا، بەڵام پەکخستنی خەباتمان و فیداکاری و لە خۆبردوویی نەتەوەییمان بۆ پارچەیەکی دیکەی کوردستان و چۆڵبوونی مەیدان بۆ هێزێکی تایبەت و کەڵک وەرگرتن لە هێزی مرۆڤی بەهێز و کاریگەر بۆ بەرژەوەندیی دۆزی کورد لە پارچەیەکی دیکەی کوردستان یەکەمین و سەرەکیترین هۆکارە کە هیچ سنوورێکم تێدا نەهێلا و ئێستا گەیشتوونەتە ئەم دۆخەی ئێستا کە بە یەک وشەش باس لە پرسی کورد لە رۆژهەڵات لە مێدیای کاریگەری جیهانی نابیسین، لە حاڵێکدا کە لە دەرەوەی حیزبەکانی رۆژهەڵات، کەسایەتی و نووسەر و ئاکادیمیسییەنەکانی رۆژهەڵاتی بۆنەتە بلیندگۆیەکی بەهێز بۆ پرسی کورد لە پارچەکانی دیکە و ئەوانیش بە وشە باسی پرسی کورد لە رۆژهەڵات ناکەن!


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئوسترالیا بەشێک لە گەمارۆکانی خۆی لەسەر ئێران لابرد
بابەتی دواترڕێکخراوى روژنامەنوسانى بێ سنور:هەلبژاردنەکانى ئێران ئازاد نین و پێشتر ئەنجامەکانى دیاری کراون

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.