خۆشک و برایه‌ک خه‌ڵکی شاری جوانڕۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش 60 ساڵ لێک دابڕان له یه‌کتر، له باشووری کوردستان به یه‌ک شاد بوونه‌وه.
حه‌سه‌نی مرادی، کوڕی عه‌زه‌م، له کاتێک دا ته‌مه‌نی که‌متر له 10 ساڵان بوو، له خۆشکه‌که 15 ساڵانه‌که‌ی به نێوی جه‌مینه مرادی داده‌بڕێت و پاش 60 ساڵ یه‌کتر ده‌دۆزنه‌وه.
جه‌مینه مرادی که له ته‌مه‌نی 15 ساڵی دا له گه‌ڵ یه‌کێک له کارمه‌ندانی شیرکه‌ت نه‌وتی شاری کرماشان ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنابوو، پاشان به هۆی کاری شیرکه‌ت نه‌وته‌وه به‌ره‌و باشووری کوردستان واته له شاری خانه‌قین نیشته‌جێ ده‌بن، به هۆی هاتنه سه‌رکاری ڕێژیمی به‌عسی عێراقه‌وه ناچار ده‌بن هه‌ر له ئه‌وه‌ێ بمێننه‌وه‌و، ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات نامێنێ. پاش ساڵانێک، مێرده‌که‌ی جه‌مینه، له شاری خانه‌قین دوا ساته‌کانی تێپه‌ڕده‌کاو گیان له ده‌س ده‌دا.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ساڵانه‌دا حه‌سه‌نی مرادی چیدی ئاگای له خۆشکه‌که‌ی نامێنێ و پاش هه‌وڵ و تێکۆشانی که‌س و کاری جه‌مینه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشکه‌که‌یان، سه‌ره‌نجام له رێگای لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له شاری سلێمانی برای جه‌مینه واته حه‌سه‌ن مرادی به دیداری خۆشکه‌که‌ی شاد ده‌بێته‌وه.
حه‌سه‌ن مرادی له وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م دیمه‌نه خۆشترین ژیانی منه که پاش 60 ساڵ له خۆشکه‌که‌م سه‌رنجام به یه‌ک شاد بینه‌وه.