جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌موو رۆژه‌كانتان پڕ بێت له‌ خۆشی

0
44

رۆژی كورد :
ناوه‌ندی رۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ پیرۆزبایی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ئه‌كات له‌ هه‌موو كوردانی چوار پارچه و هه‌موو مرۆڤێكی به‌ بیر و باوه‌ڕ و خاوه‌ن ڕه‌حم و به‌زه‌یی.

هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و كۆتایی مانگێك میوانداری په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو گه‌لی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پیرۆز بێت هیوادارین گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا به‌ هه‌موو هیوا و ئاواته‌كانی بگات و برایه‌تی و ته‌بایی جێگر بێت له‌ ناو هه‌موو پارت و ڕێكخراو و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان. هیوادارین گه‌لی كورد جه‌ژنی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ كاتێك دا بگرێت كه‌ ئاشتی و ئازادی له‌ وڵاته‌كه‌مان به‌ ته‌واوه‌تی جێگر بووبێت و شه‌ڕی براكوژی و دووبه‌ره‌كی و ناته‌بایی كۆتایی پێ بهێنرێت. ناوه‌ندی رۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌ بێ پێوه‌ندی به‌ هیچ تاقم و گرووپ و حیزب و ئۆرگانێك ته‌نیا له‌ خزمه‌ت به‌ كورد و مافه‌ ڕه‌واكانی كورد دا خه‌بات ئه‌كات و به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكی و ڕأگه‌یاندنی راسته‌قینه به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی و میلله‌تانی دراوسێ و گه‌لانی ماف خوراو و سته‌م لێكراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خنكێندراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و ئامریكا و هه‌موو جیهان.
له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی رۆژی كورد – پاریس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.