ڕۆژی كورد :
وه‌زیری ناوخۆی توركیه ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی هه‌ینی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئامریكایی داعیش ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا. پێشتر به‌رپرسانی ئانكارا ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌م كه‌سه‌یان ناردووه بۆ وڵاتی یوونان به‌ڵام ئه‌م وڵاته ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌رنه‌گرتبوو. ئه‌م تاوانباره دوای چه‌ن كاژێرێك مانه‌وه و ڕاگرتن له ناوچه‌ی هاوبه‌شی سنووری نێوان توركیه و یوونان گه‌ڕێندرابوویه‌وه بۆ توركیه.
به
پێی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیه ئه‌م ئه‌ندامه ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌ی داعیش
ڕۆژی هه‌ینی به فڕۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به‌ڕێ
كرایه‌وه. یه‌كێك له پێش مه‌رجه‌كانی توركیه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له
ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریه، ئه‌وه بوو كه وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان
شارۆمه‌ندانی خۆیان كه ئه‌ندامی داعیش بوون بۆ وڵاته‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه. ڕۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو حه‌وت ئه‌ندامی داعیش بۆ وڵاتی ئاڵمان و حه‌وت ئه‌ندامی
گرووپه ئیسلامییه تۆندڕه‌وه‌كانی چالاك له وڵاتی سووریه، ڕاده‌ستی بریتانیا
كرانه‌وه.
ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیه ئه‌ڵێت ڕێگا نادات وڵاته‌كه‌ی ببێته جێگای حه‌وانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی داعیش و ببێته شوێن پێی تێرۆریسته‌كان. له ئێستادا نزیكه‌ی ١٢٠٠٠ جه‌نگاوه‌ری
پێشووی گرووپی تێرۆریستی داعیش له‌وانه هاووڵاتیانی ئه‌وروپایی له به‌ندیخانه‌كانی
توركیه به‌ند كراون به‌ڵام هاوكات وڵاته ئه‌وروپییه‌كان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
هاووڵاتی بوونی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه پێویسته ئه‌وانه
پێش به‌ڕێكردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان له سووریه یا عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له
گه‌ڵ بكرێت.