Google search engine
ماڵەوە تایبه‌ت بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد و بە بەشداری دیاسپۆرای کوردی لە پاریس کۆمیتەیەک...

بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد و بە بەشداری دیاسپۆرای کوردی لە پاریس کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی لە عەفرین دامەزرا

0
1420

ڕۆژی کورد :
بە دەسپپێشخەری و ئالیکاری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و بە وتارێکی ڕێزدار دوکتۆر کەنداڵ نزان سەرۆکی ئەو ئەنستیتۆ، کۆمیتەیەک بۆ کاروبار و پشتیوانی کوردانی دانیشتووی باژێڕی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا و دەستی بە چالاکی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوول بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دانیشتووی وڵاتی فەرانسە و بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس، کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی و یارمەتی لە هەموو بوارەکانی : دیپلۆماسی، دەوا و دەرمان، مافی مرۆڤ و یارمەتییە مرۆڤایەتییەکان بۆ عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراند. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە وتارێکی دوکتۆر کەنداڵ نزان بەرپرسی ڕێکخراوەکە دەستی پێکرد و دامەزرانی کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی دانیشتووی عەفرین ڕاگەیەندرا.
دواتر هەر یەک لە بەڕێزان “زەینێ جەمۆ” خانمە سیاسەتوانی ناسراوی کورد و “محەمەد عەلی” نوێنەری پارتی “حەق پار” لە وتاری خۆیان بۆ کۆبوونەوەکە، پشتیوانیان کرد و کرانەوەی ئەو کومیتە لە لایەن بەشدار بووانەوە هاتە پەسەند کران.

کۆبوونەوەکە بە دیاری کردنی ٩ ئەندامی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی ئەو کومیتە و ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کومیتەی ناوبراو بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبنەماڵەیەکی چالاکی مەدەنی لە مەریوان، بە هۆی زەخت و گوشاری ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامییەوە، زێدی خۆیان بەجێهێشت
بابەتی دواترپشتیوانی ئیمام ئۆغڵوو لە بەڕێوەچوونی خولەکانی فێرکاری زمانی کوردی لە ئەستەمبووڵ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان