بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە عێراق

0
319

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمرۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان  بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج، ئاماژەى بەوەشکردوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بنکەکەیان هێرشەکەی پوچەڵکردوەتەوە و فرۆکەکە خراوەتە خوارەوە.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە کە هێرشەکە هیچ زیانیکی نەبووە و سەرجەم کارمەندانی بنکەکە سەلامەتن و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق و یەکێکە لەو بنکانەی کە دەیان سەربازی سوپای هاوپەیمانانی تیایدا جێگیرکراون و ئەمە چەندەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر بنکەکە و بە ئامانج دەگیرێت.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا: جگە لە ناردنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بە ھیچ شێوەیەکی دیکە رێگری لێناکرێت.
بابەتی دواتربه‌هۆی هێرش و تۆپبارانی تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سنووری باکوورى ناوچه‌ی زرگان لە کانتۆنى حەسەکە، پێنج که‌س بریندار بوون

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.