ڕۆژی كورد :
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر به ١٧ی ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی به به‌شداری جه‌ماوه‌رێكی زۆر له كوردانی دانیشتووی فه‌ڕانسه یادی ٢٧ ساڵه‌ی شه‌هید كرانی دوكتۆر سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی له گۆڕستانی پیرلاشێز له پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه به‌رز ڕاگیرا.
دوابه‌دوای تێرۆر و شه‌هید
كردنی دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له ڕێكه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٩ی هه‌تاوی له ڤیه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش
و له سه‌ر مێزی وتووێژ له گه‌ڵ دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی ئێران دوكتۆر سادق
شه‌ره‌فكه‌ندی وه‌كوو سكرتێری گشتی ئه‌وه حیزبه هه‌ڵبژێردرا و به‌رپرسایه‌تیی ئه‌رك
و چالاكییه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت. كاك دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی
ناسراو به دوكتۆر سه‌عید تا دوایین هه‌ناسه‌كانی ژیانی به ئیمان و بڕوایه‌كی ته‌واو
خزمه‌تی به حیزب و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و تا دوایین دڵۆپه‌كانی خوێنی سه‌ری بۆ
داگیركه‌ر دانه‌واند. له ئاكامدا ڕۆژی ٢٦ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٧١ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر
به ١٧ی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٩٢ی زایینی له رێستۆرانتی میكۆنووس له بێرلین له
ولاتی ئاڵمان هاوڕێ له گه‌ڵ كاك فه‌تاح عه‌بدۆلی، ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران و هاوڕێ كاك هۆمایوون ئه‌رده‌ڵان كادری به‌وه‌ج و
ناسراوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه درانه به‌ر
ده‌سڕێژ و شه‌هید كران.
هه‌موو ساڵێك ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كوردانی دانیشتووی ئه‌وروپا
به گشتی و كوردانی دانیشتووی فه‌ڕانسه به تایبه‌تی له ڕێوڕه‌سمی به شكۆدا یادی
ساڵڕۆژی تێرۆری ناجوامێرانه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرن. ئه‌مڕۆش
كوردانی دانیشتووی فه‌ڕانسه له گۆڕستانی پیرلاشێز له پاریس پێته‌ختی ئه‌و وڵاته
كۆبوونه‌وه و به تێكڕا تێرۆر و تێرۆریستپه‌روه‌رانی كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی‌یان
ئیدانه و شه‌رمه‌زار كرد و جارێكی دیكه ئه‌وه‌یان سه‌ڵماند كه به شه‌هیدكرانی
دوكتۆر قاسملوو و دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی گه‌لی كورد نامرێ و هه‌موو كات رێبازیان
زیندووه.