پێویستە کورد ئاگادار بێ، ئەمریکا دەیھەوێ ھەمان سیاسەتی بریتانیا دووپات بکاتەوە، کاتێ کە ئێراقیان درووست کرد، ویستیان بە کورد، بارقورسایی نێوان شیعە و سوونە لە ئێراقدا ڕابگرن. ئەمریکاش دەیھەوێ بە ھێشتنەوەی کورد لە ئێراق بەربەستێک بۆ ئێران لە ئێراقدا ساز بکات و ئێزن بە ئێران نەدات کە بە تەواوەتی ئێراق بخاتە ژێر ھەژموونیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیەوە.
بۆیە ئەمریکا لەگەڵ ئەوەیدا کە قەد پشتی کورد چۆڵ ناکات، بەڵام قەدیش لەگەڵ درووست کردنی دەوڵەتی کوردی له باشووری كوردستان نابێ، مەگەر کاتێ دوور له ویستی ئه‌مریكا و دوور لە بازنەی سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا ئه‌و ده‌وڵه‌ته ساز بێ، ئەو کاتە ئەمریکا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە لەگەڵ ئەو دەوڵەتە نوێیەدا ڕێک بخات. ئەگەر ئامانجی کورد ئەوەبێ کە دەوڵەت درووست بکات ئەوا نابێ تەنیا پشت بە ئەمریکا ببەستێت.
ئەمریکا ھەمیشە سیاسەتێکی لەو چەشنەی لە پێوەندی لەگەل دەوڵەتە نوێیەکاندا ھەبووە، كه پێش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت دژایه‌تی كردووه، بەڵام پاش ماوەیەک لە ڕاگەیاندنی ئەو دەوڵەتە، ئیتر ئەمریکاش دانی پێدا ناوە. ئەگەر ئەمریکا بیھەوێ دان بە ناسنامەی درووست بوونی دەوڵەتێکدا بنێ، نابێ بە ئاشکرا پیشتیوانی لێ بکات، چونکە لە جڤاکی نێونەتەوەیی دەکرێ وڵاتانی خاوەن مافی ڤیتۆ، ئەو دەوڵەتە نوێیە لەبەر پشتیوانیی ئەمریکا و شكانه‌وه‌ی به‌لای ئه‌مریكادا، ڤیتۆ بکەن.
بۆیە پێویستە، ئەمریکا بە ئاشکرا پشتی دەوڵەتی نیشتمانیی کوردستان نەگرێت تا ئەو دەوڵەتەی کورد نەکەوێته بەر تێخی ڤیتۆی نەیارەکانی ئەمریکا. ئەمریکا وڵاتێکی فرە ھەژموونە و لەبەر بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە نایەوێ نەیاری دیکە لە ئاستی گەورەتردا بۆ خۆی ساز بکات، بەڵام ئامانجی ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه كه كورد لانیكه‌م له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له باشووری كوردستان ده‌وڵه‌تی نه‌بێ، چونكه به جیابوونه‌وه‌ی كورد له ئێراق ئیتر به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی ئه‌مریكا له ئێراق ده‌بچڕێت و ئێران ئێراق داگیر ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا نایه‌وێ ڕوو بدات.
ئه‌مریكا له شه‌ڕی تیرۆریزمدا له ئه‌فغانستان شكستی خواردووه و هه‌نووكه شانسی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكا له پاش چه‌ندین ساڵ له ئه‌نغانستان زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی تێكشكاندنی تیرۆریزم له ئێراق و سووریه بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان مسۆگه‌رتره. بۆیه به جیابوونه‌وه‌ی كورد له ئێراق پڕۆسه‌ی تێكشكانی داعش خاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مریكاش ده‌یهه‌وێ لانیكه‌م له شه‌ڕی تیرۆریزمدا له یه‌كێ له وڵاتانی ئێراق و ئه‌فغانستاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه بۆ گه‌لی ئه‌مریكا پێویسته، چونكه هه‌نووكه ئه‌و ده‌نگۆیه بوونی هه‌یه كه ئه‌مریكا توانای تێكشكاندنی تیرۆریزمی له ئاستێكی به‌ریندا پێ نه‌ماوه.
ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به‌وه هه‌یه كه تیرۆر له ئێراق تێك بشكێنێت، بۆیه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش هه‌بێ و له‌نێوان ئێراق و كوردستاندا شه‌ڕ بێته ئاراوه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی كورد له‌وه‌دایه كه كاتێ ئێراق له ئاژاوه و كێشه‌دایه سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پاش شه‌ڕی داعش پشتیوانیی له درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات، با ئه‌م ڕێفراندۆمه دوا بكه‌وێت، به‌ڵام له‌پێناو پشتیوانی پتر بۆ داهاتوو، ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێ له‌سه‌ر قاگهزیش بێ.
ئامانجی ئه‌مریكا به ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی له ئاستێكی به‌رینتر و مهزنتردایه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ له ناوچه‌كدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا مسۆگه‌ر بكات. كه‌واتا پێویسته كورد له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ته‌نیا پشت به ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت، چونكه ئه‌مریكا ده‌توانێ وه‌ك ساڵی ١٩٧٥ دیسانه‌وه له كۆتاییدا پشت له كورد بكات له به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنی ناوچه‌یی.
ده‌رفه‌تی باش بۆ كورد ڕه‌قساوه كه هه‌نووكه ده‌وڵه‌تی كوردستان ساز بێ، به‌ڵام كێشه نێوخۆییه‌كان هه‌میشه هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رنه‌كه‌وتنی كورد بووه چ له ڕابردوو و چ له ئیستا و چ له داهاتووش هه‌روا ده‌بێ، كورد پێویسته پێش هه‌ر هه‌نگاونانێكی ههجهڵدار یه‌كێتیی نێوخۆیی به‌هێز بكات و خاوه‌ن یه‌ك گوتاری هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بێ.
هه‌رچه‌ند دۆخه‌كه هه‌نووكه بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی گونجاوه و ئیستاش كورد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌مێك پشتیوانی سیاسیی و سه‌ربازیی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه ده‌رفه‌ته‌كان بۆ كورد هه‌میشه به‌و شێوه‌ن كه ئه‌مڕۆ له ئارادان، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌رفه‌تانه نه‌قۆزرێنه‌وه، ده‌رفه‌تی دیكه له‌وانه‌یه ده‌یان ساڵی دیكه‌ی پێ بچێت.
پێویسته كه كورد له سێ بوواری جیاوازه‌وه خۆی ببووژێنێته‌وه؛
- پێشخستنی كه‌رتی ئابووریی.
- پێكهێنانی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی.
- درووستكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زانستیی، هه‌روه‌ها پڕچه‌كیش بكرێت.
ئەو بابەتە ڕووانگەی نووسەرە و دەرخەری ڕوانگەی ڕۆژی کورد نیە.