ئاشکراکردنی یەکێک لە پرۆژە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

0
2988

ڕۆژی کورد: سپای تیرۆریستیی پاسداران لە نزیک گوندی خورینج، هەڵکەوتوو لە نێوان مهاباد و پیرانشار، بە نهێنی خەریکی ساز کردنی پرۆژە و شوێنێکی سەربازیی گەورەیە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی ئاگاداری ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەو پرۆژەیە ماوەی ٣ ساڵە لەلایەن سپای تیرۆریستیی پاسداران لە نزیک گوندی خورینج، بەڕێوە دەچێت.

ئەو پرۆژەیە لە ژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران و لە ژێر ناوی “پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی کەڵوێ بۆ گۆلی ئورمیە” بەڕێوە دەچێ.

بەپێی زانیاریی دڵنیای ناوەندی ڕۆژی کورد و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو شوێنە سەربازییە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ناوکی و مووشەکی، ساز دەکرێت و یەکێکە لە پێشکەوتووترین شوێنە سەربازییەکانی ڕژیم لەمبارەوە.

لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەدا، ئەو شوێنە بە توندترین شێوە، لەلایەن سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە پارێزراوە.

تا ئێستا چەندین جار هەڕەشە لە خەڵکی خۆجێی ئەو ناوچەیە کراوە کە بۆیان نییە هاتووچووی ئەو شوێنە بکەن و چون بۆ ئەو شوێنە ڕێگەپێنەدراوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت