ڕۆژی كورد :
زیاتر له ٢ ملوێن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له هه‌موو جیهاندا تا ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی نیسان تووشی په‌تای كڕۆنا بوون و له‌م ڕێژه‌ش زیاتر له ١٧١ هه‌زار كه‌س گیانی خۆیان به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له ده‌ست داوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له هه‌مان كاتدا به هۆی قه‌یرانی كڕۆنا، نه‌رخی نه‌وتی ڤێستی ته‌گزاس بۆ یه‌كه‌م جار له میژوو دا گه‌یشتووه‌ته ژێر سفر دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به پێی دوایین ئامار و زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی به‌رانبه‌ر به ٢ی گوڵان ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ یان كڕۆنا له هه‌موو جیهاندا سنووره‌كانی ٢.٥ ملوێنی تیپه‌ڕ كرد و ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان به هۆی تووشبوون به‌م ڤاریۆسه نوێیه گه‌یشته ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ١٧١ هه‌زار كه‌س له هه‌موو وڵاتانی دونیادا. به پێی ئاماره‌كان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به ڕێژه‌ی ٨٠٥،٩٨٠ كه‌س تووشبوو هاوكات زیاتر له ٤٤،٢٤٠ كه‌س گیانبه‌خت كردوو به هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه پله‌ی یه‌كه‌می جیهانی تووشبوون به‌م په‌تایه‌ی له هه‌موو دونیادا بۆ خۆی تۆمار كردووه.
زۆرترین ڕێژه‌ی گیانبه‌خت كردووانی تووشبوو به ڤایرۆسی كڕۆنا له وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ ئیتالیا، ئێسپانیا و فه‌ڕانسه تۆمار كراوه كه له هه‌ركام له‌و وڵاتانه به پێی ڕیزبه‌ند ٢٤،٦٤٨، ٢١،٢٨٢، ٢٠،٧٩٦ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و زۆرترین ڕێژه‌ی قۆربانی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌م وڵاتانه ده‌ركه‌وتووه. هاوكات وڵاتی توركیه ئه‌مرۆ سیشه‌ممه به ڕێژه‌ی ٩٥،٥٩١ كه‌س زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خۆی تۆمار كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕیژه‌ی تووشبووانی له ئێران پیشكه‌وتووه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له دواهه‌مین ڕاگه‌یاندنی خۆی دا ڕۆژی سیشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی نیسان ڕایگه‌یاندووه كه تا ئێستا ڕێژه‌یه‌ك نزیك به ٨٥٠٠٠ كه‌س تووشبووی مسۆگه‌ر به په‌تای كڕۆنا و هه‌ژماری گشتیی گیانبه‌ختكردووان به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه نزیك به ٥٣٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و به پێی وته‌كانی ناوبراو ڕێژه‌ی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئه‌م ولاته به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه و كه‌می كردووه و به‌م زووانه وڵاته‌كه‌یان ڕه‌وتی ئاسایی به خۆوه ده‌گرێته‌وه.