بڕیاری ڕاگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڤیزه‌ بۆ كاروباری شارۆمه‌ندانی توركیه‌ له‌ باڵوێزخانه‌ی ئامریكا له‌ ئانكارای پێته‌ختی توركیه و ڕاگه‌یاندنی هۆشداری ئه‌منییه‌تی

0
2970

ڕۆژی كورد :
باڵوێزخانه‌ی ئامریكا له‌ ئانكارا پێته‌ختی وڵاتی توركیه‌ رۆژی هه‌ینی ڕیكه‌وتی 23ی ئۆكتۆبر له‌ ڕاگه‌یاندنێكی فه‌رمی و هۆشدارییه‌كی ئه‌منییه‌تی دا خزمه‌تگوزاری ده‌ركردنی ڤیزه‌ی بۆ هاووڵاتیان و دانیشوانی توركیه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی ڕاگرت و هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌شی بۆ ئه‌گه‌ری چالاكی تێرۆریستی و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیی دژی شارۆمه‌ندانی ئامریكا و به‌رژه‌ونده‌ییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌و توركیه‌ باسكرد.

نوێنه‌رایه‌تیی باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمییدا ڕایگه‌یاند كه‌ نوینه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان له‌ ولاتی توركیه‌ چه‌ندین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مرۆڤ ڕفاندن و چالاكی و كرده‌وه‌ی تێرۆریستی دژی شارۆمه‌ندانی ئامریكایی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ و دانیشتووانی بیانی نیشته‌جێ له‌ شاری ئه‌سته‌مبووڵ و هه‌روه‌ها دژی به‌رپرسانی باڵای باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و شوێنه‌ تاییبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان پێگه‌یشتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ وێڕای ده‌ركردنی هۆشداری ئه‌منییه‌تی و ڕاگه‌یاندنی باری ئه‌منی ده‌ركردنی ڤیزه‌یان له‌ نووسینگه‌كانی باڵوێزخانه‌ی خۆیان له‌و وڵاته‌ تا كاتێكی دیاری نه‌كراو ڕاگرتووه و چالاكییه‌كانی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌ساردووه‌.
باڵوێزخانه‌ی ئامریكا له‌ ئانكارا پێته‌ختی وڵاتی توركیه‌ هه‌روه‌ها داوای له‌ شارۆمه‌ندانی وڵاته‌كه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی توركیه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌وانه‌ بینا گه‌وره‌كان بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و ناوه‌نده‌كانی كڕین و فرۆشتن و شوێنه‌ گشتییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی بیانییه‌كان خۆیان بپارێزن و لایه‌نه‌كانی هۆشیاری ڕه‌چاو بكه‌ن. له‌ درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئامریكادا هاتووه‌ كه‌ كاروباری شارۆمه‌ندی و ده‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڤیزه‌ و كاروباره‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ داواكاری و ده‌ركردنی ڤیزه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و تا كاتێكی نادیار له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ و هه‌موو كۆنسوولخانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ خاكی توركیه‌ هه‌ڵپه‌سێرداروه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه‌.
به‌رپرسێكی باڵای باڵوێزخانه‌ی ئامریكا له‌ وڵاتی توركیه‌ له‌ لێدوانێكی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد و وتی كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماتیكی ئامریكا له‌ توركیه‌ به‌ هۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام له‌ بارودۆخی ئه‌منییه‌تی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ زۆر ڕوون و ئاشكرایه‌. هاوكات ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌كانی دا ڕایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ سپاسی پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ دابینكردنی باری ئه‌منی و ئاسایشی شارۆمه‌ندانی ئامریكایی دانیشتووی وڵاتی توركیه‌ و هاوكات شارۆمه‌ندانی توركیه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ و ناوه‌نده‌كانمان ده‌كه‌ن و هاتووچۆی به‌رده‌وامییان له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌یه‌، ده‌كه‌ین و پشتییوانی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌رك و ماندووبونه‌كانیان به‌رانبه‌ر به‌ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێرشی گرووپه‌كانی داعیش و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كورد له‌ نێوان ساڵه‌كانی 2015ی زایینی هه‌تا 2017ی زایینی و هاوكات هێرشی گرووپێكی چه‌پی زێده‌ڕۆ و تۆندئاژۆی كه‌ پێشتر له‌ شاری ئانكارا له‌ دژی باڵوێزخانه‌ی ئامریكا له‌ وڵاته‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشتبوو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بوون بۆ سه‌ر به‌رژه‌وندییه‌كانی ئامریكا و شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته‌ دانیشتووی خاكی توركیه‌ و جێگیركراو له‌و وڵاته‌.  

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێتەختی کوردستان
بابەتی دواتركۆچی دوایی جه‌لال مه‌له‌كشا، شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.