ڕۆژی كورد :
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق، “دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران “عادل عه‌بدولمه‌هدی” ئاماده‌یه بۆ ده‌ست له كار كێشانه‌وه و وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات.
به تێپه‌ڕ بوونی سێ حه‌وتوو
له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌ربڵاوی دژه ده‌وڵه‌تی له عێراق،
دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌یه بۆ ده‌ست له كار كیشانهوه و دوور كه‌وتنه‌وه
له پۆسته‌كه‌ی. به‌رهه‌م ساڵح شه‌وی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣١ی ئۆكتۆبر به كاتی
عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ڕایگه‌یاند كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری
ئه‌و وڵاته پێكهاتووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به جێ بهێڵێت و ده‌ست له
كار بكێشێته‌وه.
ناڕه‌زایه‌تییه به‌ربڵاوه‌كانی عێراق ماوه‌ی سێ حه‌وتوو پێش ئێستا له به‌غدای
پێته‌ختی ئه‌و وڵاته و زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه و هیشتا
به‌رده‌وامه. خۆپیشانده‌ران به تایبه‌تی له به‌غدای پێته‌خت سه‌ره‌تا خوازیاری
به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، بێكاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كان
بوون، دوابه‌دوای سهركۆتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كان
جه‌ماوه‌ر داوكارییهكانیان بۆ ده‌ست له كار كیشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران درێژه
پێدا. بهرههلستكارانی ناڕازی عیراقی هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
ئێران هه‌وڵ ئه‌دات هاوشێوه‌ی دابه‌شكردن و پارچه پارچه‌كردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی
خۆی به سه‌ر سۆپای پاسداران، هیزه فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كانی عێراقیش لاواز بكات
و حه‌شدی شه‌عبی كه هێزێكی سه‌ر به سۆپای پاسدارانی رژیمی ئێرانه به هێز و پڕ
چه‌ك بكات. هاوكات ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فاكس نیووز ڕایگه‌یاندبوو كه چالاكانی
عێراقی ده‌ڵێن : كۆماری ئیسلامی كارێكی وه‌های كردووه كه له وڵاتی خۆمان دا وه‌كوو
بیانییه‌ك چاومان لێده‌كرێت.
هاوكات ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاسۆشۆیتێدپرێس پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه جه‌ماوه‌ری
ناڕازی خۆپیشانده‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ پارته
سیاسییه گرینگه‌كانی عێراق پێوه‌ندی نزیكی هه‌یه و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری
ناوخۆیی عێراق ده‌كات و هاوكات چه‌ند گرووپی چه‌كداری هاوشێوه سه‌ربازی به هێزی
پێك هێناوه و پشتیوانیان لێ ئه‌كات زۆر تووڕه‌ن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
هێزه چه‌كدارانه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به سۆپای قودس و سۆپای
پاسداران ئه‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌یان.