ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و ناوه‌ندێكی داكۆكیكار له مافی ژنان ئه‌و به‌شه‌ی كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگان و خوڵقێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كانن، ساڵرۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان له هه‌موو خانمان و ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
وه‌كوو هه‌موومان ئاگادارین و وه‌كوو نه‌ریتێكی جوان و بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی ساڵرۆزی ٨ی ئادار هه‌موو ساڵێك له لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆییخواز و یه‌كگرتووخوازه‌كانی جیهان به گشتی و گه‌لی كورد به تایبه‌تی ڕۆژی ٨ی ئادار به‌رانبه‌ر به ١٨ی ڕه‌شه‌مه وه‌كوو ڕۆژێك بۆ به‌رزڕاگرتنی ناوی ژنان و یه‌كسانیخوازی و به‌رابه‌ری و هاوكات وه‌كوو مێژوویه‌ك بۆ سه‌ره‌نجدان به میژووی بزووتنه‌وه‌ی مافی ژنان و به‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی و به‌رگری له ده‌ستدریژی جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر ژنان هه‌موو ساڵێك ئه‌و ڕۆژه وه‌كوو بۆنه‌یه‌كی پیرۆزی مێژوویی به‌رز ڕاده‌گیرێت و ئه‌و یاده له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و له وڵاتانی ئازادیخوازی دونیا پیرۆز ده‌كرێت. سه‌ره‌تای به‌رزڕاگرتنی ئه‌م بۆنه و یادی ئه‌م ڕۆژه وه‌كوو پێشهاته‌یه‌كی سیاسی – سۆسیالیستی له نێوان پارت و حیزبه سۆسیالیستییه‌كانی وڵاتانی ئا‌مریكا، ئاڵمان و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا ده‌ستی پێكرد به‌ڵام دواتر وه‌كوو كولتوورێكی ڕه‌سه‌ن تێكه‌ڵ به فه‌رهه‌نگ و مێژووی زۆربه‌ی وڵاتانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخوازی دونیا بوو. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان ڕه‌نگ و وێنه‌ی میژوویی خۆی له ده‌ست داوه و بووه‌ته ڕۆژێك بۆ خۆشه‌ویستی ئافره‌تان و دایكان و ژنان و كچانی نه‌ته‌وه‌كان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و سه‌ربه‌خۆی “ڕۆژی كورد” هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوون و ده‌سپێكی چالاكییه‌كانی هه‌وڵی داوه ئاستی به‌رابه‌ری ژنان و پیاوان له هه‌موو كۆمه‌ڵگا نیوده‌وڵه‌تییه‌كان به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بپارێزێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی وه‌گڕ خستووه بۆ بنه‌بڕكردنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و به‌رگری له پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و پاراستنی مافی ژنان و به‌رگری له مافه ڕه‌واكانیان له هه‌موو پارچه بنده‌سته‌كانی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هاوكات ئێمه‌ش هاوده‌نگ له گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر و پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا یادی ئه‌و ڕۆژه به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرین و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌نده‌كه‌مان، ناوه‌ندی ڕۆژی كورد و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی خۆمانه‌وه یادی ئه‌و ڕۆژه له هه‌موو ژنان و خانمانی دونیا و به تایبه‌ت ژنان و ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوای ئاسووده‌یی و ئازادییان بۆ ده‌خوازین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ٨ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی