ڕۆژی كورد :
هاوكات له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له وڵاتانی ئێران و ئا‌مریكا و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م په‌تایه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام هاوكات وادیاره تا ئێستا هیچ كارتێكردوویه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزییه‌كانی نێوان دوو وڵات دانه‌ناوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌شێكی زۆری وڵاتانی دونیا ئه‌م ڕۆژانه سه‌رقاڵی قه‌یرانی كڕۆنا و دڵه‌ورێزه‌كانی ئه‌م په‌تا له وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌وڕووبوونه‌ته‌وه و به دوای چاره‌سه‌ر و ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ له ناوبردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ن، به‌ڵام هاوكات واشنتۆن و تاران هه‌ر وا هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی حه‌وتووی ڕابردوو له ئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه خێراكانی سۆپای پاسداران و كه‌شتییه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئا‌مریكا، له ئیستادا دۆناڵد تڕا‌مپ سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا باس له ده‌ركردنی فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ و له‌ناوبردنی به‌له‌مه خێراكانی سۆپای پاسداران ده‌كات له ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه به كه‌شتییه ئامریكاییه‌كان و پێك هێنانی هه‌ر چه‌شنه ئازار و ئه‌زیه‌ت بۆ كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی. پێویسته ئه‌و بابه‌ته له بیر نه‌كرێت كه هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئا‌مریكا به پێی ڕێكاری وانه‌یی و كلاسیكی خۆی مافی ئه‌وه‌ی بۆ دیاریكراوه كه هه‌ر جۆره به‌له‌م یا هێزێكی ئازارده‌ر له گه‌شتییه‌كانی نزیك ببنه‌وه، له ناویان ببات و هه‌ر بۆیه‌ش له‌م ڕوانگه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕا‌مپ زیاتر له‌وه‌ی وه‌كوو بڕیار و فه‌رمانێكی كرده‌كی هه‌ژمار بكرێن، به جۆرێك پیشاندانی هێز و توانای سیاسی و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته نیشانده‌دات.
هاوكات و ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ن كاژێر پێش له بڵاوبوونه‌وه‌ی توییتی هه‌ڕه‌شاوی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه توانیویه‌تی مووشه‌كێك هه‌ڵگری مانگی ده‌ستكرد به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌ڕێكردووه و مانگی ده‌ستكردی ناوبراو به سه‌ركه‌وتوویی توانیویه‌تی له ناوه‌ندی بۆشایی ئاسمان جێگیر بێت. ئه‌م هه‌نگاوی ئێران دوای لانیكه‌م چوار جار هه‌وڵی نه‌زۆك و سه‌رنه‌گرتوو بۆ ناردنی مانگی ده‌ستكرد به مه‌به‌ستی هه‌واڵگری و جاسووسی به ئه‌نجام گه‌یشتووه، به‌ڵام هاوكات ده‌وڵه‌تی تاران به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كاته‌وه كه چالاكییه‌كانی ئاشتیخوازانه‌یه و به مه‌به‌ستی جاسووسی نیه.