بروکسێل:کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ چەند لایەنێکی سیاسی

0
646

ڕۆژی شەممە ٣٠ ئاوریلی ٢٠٢٢ی زایینی کۆبوونەوەیەک لە نێوان دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیە دا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ڕەوشی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەروەها جێگە و پێگەی خەباتی نەتەوەی کورد لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی دا لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیەوە تاوتوێ کران.
لەو دانیشتنە دا کە بە ئامادە بوونی هەر یەک لە بەڕێزان: کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی، عەلی فەزڵی ، سەردار وەلەدبەیگی و جەماڵ پوورکەریم بەڕیوە چوو، جیا لە کۆمەڵێک پرسی ناوخۆیی هاوپەیمانی، لێکدانەویەکی گشتی لە سەر ڕەوشی خەبات و داهاتووی چالاکیەکانی هاوپەیمانی چ لە ئاستی کوردستان و چ لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی دا باسیان لێوە کرا.
لەم کۆبوونەوەیە دا دەستەی سەرۆکایەتی وێرای پێداگری لە سەر ڕەوایی هەموو شێوازەکانی خەبات بە دژی داگیرکەرانی کوردستان، باسی لە بەرنامە و مێتۆدی نوێ بۆ خەبات و چالاکیەکانی داهاتووی هاوپەیمانی خستە ڕوو و بڕیار درا لەو پێوەندییە دا کار و هەنگاوی بە کردەوە بهاویشترێ.

هەمان ڕۆژ دستەی سەرۆکایەتی لە بروکسێلی پێتەختی وڵاتی بێلژیک، کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ سەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان _پژاک ڕێکخست.
سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، جەماڵ پوورکەریم بە بەشداریی هەیئەتێک لە دەستەی سەرۆکایەتی لە گەڵ سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک کۆبوونەوە.
لەو دانیشتنە دا کەهەر یەک لە بەڕێزان: کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی، عەلی فەزڵی و سەردار وەلەدبەیگی تێیدا ئامادە بوون، چەندین پرسی تایبەت بە یەکڕیزی و هاوخەباتیی ناوماڵی کورد بە گشتی و پێوەندیی هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی خرایە بەر باس و تاوتوێکردن.
هاوسەۆکی پژاک وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەم دیدارە، نزیکایەتی و هاوخەباتیی هەر دوو لایەنی هاوپەیمانی و پارتی ژیانی ئازادی کوردستانی بە پێویست و گرینگ وەسفکرد.
لە کۆتایی دانیشتنەکە دا بڕیار درا کە سەرکایەتیی دوولایەن لە داهاتوو دا بۆ گەیشتن بە بەرنامەیەکی هاوبەشی هاوکاری ، دانیشتن و کۆبوونەوەی دیکە بەڕیوە ببەن.

ڕۆژی یەکشەممە ١ی مانگی مەی ٢٠٢٢ی زایینی لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی گەل KNK دانیشتنێک لە نێوان هەر یەک لە بەڕیزان: جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، عەلی فەزڵی،کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی و سەردار وەلەدبەیگی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی لە گەڵ ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کەنەکە ، زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ، ڕەمزی کارتاڵ و ڕەفیق غەفوور ئەندامانی بەڕێوەبەریی کەنەکە بەڕێوە چوو.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و کەنەکە و بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان لە بوارە جیا جیاکاندا بوو.
هاوکات هەر دوولا جەختیان لە سەر کار و خەباتی هاوبەش و هاوکاری یەکدی و درێژەدان بەم جۆڕە سەردان کۆبوونەوانە کردەوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١ی مانگی مەی ٢٠٢٢ی زایینی لە بارەگای سەرەکیی کەنەکە لە برووکسێل بە ئامادەبوونی هەیئەتی دەستەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و هەروەها نزیکەی ٢٥ حیزب و لایەنی دیکەی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوونەوەیەک لە پێوەندی بە هێرشەکانی ڕژیمی تورکیە بۆ سەر باشووری کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیە دا بەشداران پاش باس و لێکدانەویەکی ورد، جینایەت و دەستدرێژیەکانی ڕژیمی تورکیەیان بۆ سەر باشووری کوردستان بە توندی مەحکووم کرد.

لەو دانیشتنە دا هەئیەتی بەشدار بووی هاوپەیمانی پاش قسەکردن لە سەر پێویستیی یەکدەنگی و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد کۆمەڵیک پێشنیاری هێنایە بەر باس
و ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو لایەنەکان، وێڕای پاراستنی بێ لایەنی هەوڵی ئاشتەوایی لە ناو دوو لایەنی پارتی دێموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان بدەن ، چونکە لە ئەگەری هەڵگیرسان یان هەر چەشنە پێکدادان و ناکۆکیەک لە نێوان ئەو دوو هێزە کوردستانییە، زەرەرمەندی سەرەکی نەتەوەیی کوردە و قازانج و بەرژەوەندییەکەشی دەچێتە باخەڵی داگیرکەرانی کوردستانەوە.
لە کۆتایی دا وێرای دەرکردنی ئەنجامنامەیەک هێز و لایەنە بەشدار بووەکان ڕوو بە کۆمەڵگای جیهانی و ئاماژە دان بە هێرش و داگیرکاریی ڕژیمی تورکیە و داواکاری بۆ پاڵپشتیی جیهانی ، چەندین نامەیان ئاراستەی، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئورووپا، ئەمریکا و … و هەروەها ڕێکخراوە و دامەزراوە جیهانیەکان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی مەی ٢٠٢٢ هەیئەتێک لە دەستەی سەرۆکایەتی بە سەرپەرسەستیی جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی و بە بەشداریی عەلی فەزڵی کەواڵی و سەردار وەلەدبەیگی سەردانی بنکەی سەرەکیی ناوەندی دامەزراندن و بەڕێوەبەریی دەوڵەتی ئەحواز لە بڕوکسێلیان کرد و لە گەڵ بەرپرسی ئەو ناوەندە دوکتور عارف کەعبی کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیە دا باس لە هاوپێوەندی و هاوکاریی نێوان دوو لایەنی هاوپەیمانی و ناوەندی دامەزراندن و بەڕێوەبەریی دەوڵەتی ئەحواز کرا و پێداگری لە سەر لێک نزیکبوونەوە و کاری هاوبەش بە مەبەستی هەوڵدان بۆ دروستکردن و دامەزراندنی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەوڵەتی ئەحواز کرا.
هەیئەتی هەر دوو لایەن هیوایان خواست تاکوو لە داهاتوو دا پێوەندی و هاوکاریی نێوانیان زیاتر پەرە بستێنێ.

هەروەها هەیئەتی دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی تریان لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە برد .

This slideshow requires JavaScript.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ٩ی بانەمەڕ بە فەرمی بکەینە ساڵڕۆژی ژینۆسایدی کوردانی لوڕ
بابەتی دواترلە بنکەی سەرەکیی KNK: نوێنەری ٢٤ لایەنی کوردستانی هێرشەکانی تورکیەی داگیرکەریان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.