Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بانە: تێکهەڵچوون لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس و هێزی ئینتزامیی ڕژیمی ئێران هاتە...

بانە: تێکهەڵچوون لە نێوان هەڵۆکانی زاگرۆس و هێزی ئینتزامیی ڕژیمی ئێران هاتە ئاراوە

0
1298

هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەری بانە، بۆسیەکی هێزەکانی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ناجا) ـیان تێکشکاندووە و پێکدادانێکی سەربازیی چڕ لە نێوان دوو لایەن هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی وێبلاگی تایبەتیی هەڵۆکانی زاگرۆس، کاتژمێر ١٦:٠٠ ی ڕۆژی پێنج شەممە 1ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ 12ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دەراوی بەیاندەرە هەڵکەوتوو لەناوچەی سەرشیوی سەقز و جادەی دووئاو- بانە بۆسەیان بۆ کاسبکارانی کورد ناوەتەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس هەڵیانکوتاوەتە سەر هێزەکانی ڕژیم و بۆسەکەیان تێکشکاندوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، هەڵۆکانی زاگرۆس توانیویانە لە تێکهەڵچونێکی سەربازی کە چەند خولەکی خایاندووە، بۆسەی هێزەکانی ڕژیم بۆ کاسبکارانی کورد ئاشکرا بکەن و ناچاریان بکەن شوێنەکە جێ بهێڵن.

دەگوترێ هەڵۆکانی زاگرۆس لەو تێکهەڵچوونە چەند خولەکیەدا هیچ خەسارێکیان بەرنەکەوتووە و توانیویانە بە سڵامەت شوێنەکە جێ بهێڵن.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەمەڕ ڕێژەی خەساری گیانی و ماڵی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمی ئێران لەبەر دەست دا نیە.

هەڵۆکانی زاگرۆس، باڵێکی چەکداریی نهێنی لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن کە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران نزیکن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕووسیە بەڵگەکانی ئەمریکای لەمەڕ ناردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ حوسیەکان بە لاوەکی وەسف کرد
بابەتی دواتربەڕێوەچوونی کارگای ڕێنووسی کوردی لە سونگورکولیایی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان