ڕۆژی كورد :
هۆنه‌رمه‌ندێكی په‌نابه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشته‌جێی وڵاتی توركیه بانگهێشت كرا بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی مافی منداڵان و به پێشكه‌ش كردنی چه‌ن كاری هۆنه‌ری و نه‌خشاندنی دیواری قۆتابخانه‌یه‌كی شاری مانیسا هۆنه‌ری ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆی پێشكه‌ش به منداڵان و به‌شداربووان له‌و ڕۆژه‌دا كرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٧ی
نوامبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی هۆنه‌رمه‌ندی په‌نابه‌ری كورد “عه‌بباس زه‌ندی”
دانیشتووی شاری مانیسا له وڵاتی توركیه له لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
قۆتابخانه‌كان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی مافی منداڵان و نه‌خشاندنی
دیوار قۆتابخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره به فه‌رمیی بانگھێشت كرا و یه‌كێك له دیواره‌كانی
قۆتابخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌ی به وێنه‌كیشانه‌وه به هاوكاری منداڵانی ئه‌و
قۆتابخانه ڕازانده‌وه و دواتر له لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره و به‌ڕێوه‌به‌رانی
قۆتابخانه‌كه و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره به گه‌رمیی پێشوازی لێكرا و ده‌سخۆشی و
رێزی لێ گیرا.
عه‌بباس زه‌ندی هۆنه‌رمه‌ندی ڕۆژنامه‌نووس ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه هاوڕێ له
گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له وڵاتی توركیه وه‌كوو په‌نابه‌ر ژیان به سه‌ر ده‌بات و له
ئێستادا چه‌ندین كتێبی شێعر و وانه‌ی منداڵانی به هه‌ر دوو زمانه‌كانی كوردی و
توركی ئاماده چاپ و بڵاوكرانه‌وه‌یه به‌ڵام به هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئابووری
و ژیانی په‌نابه‌ری و ده‌سكورتی تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌رهه‌مه‌كانی چاپ و بڵاو
بكاته‌وه و بیخاته به‌ر ده‌ستی منداڵان و مێرمنداڵان.
له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” پیرۆزبایی له كاك
عه‌بباس زه‌ندی خۆشه‌ویست و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامییان
بۆ ده‌خوازین و داواكارین له هه‌موو ناوه‌نده پێوه‌ندیداره چاپه‌مه‌نییه‌كان و
ئه‌نجۆمه‌نی نووسه‌ران یارمه‌تیده‌ری ناوبراو بن بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و
بابه‌ته‌كانیان بۆ خزمه‌ت به زمان و وێژه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.