ڕۆژی كورد :
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ۵ی نیسان به‌رانبه‌ر له گه‌ڵ ۱۶‌ی خاكه‌لێوه شاعیر، نووسه‌ر و ڕووناكبیری ناوچه‌ی هه‌ورامان باقی شه‌فیعی له ته‌مه‌نی ۷۴ ساڵییدا دوای په‌نجا ساڵ خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ری كوردی به هۆی سه‌كته‌ی میشكه‌وه له شاری پاوه كۆچی دوایی كرد و به هه‌میشه ماڵئاوایی له دونیا كرد.
باقی شه‌فیعی كه‌سایه‌تیی ناسراوی ناوچه‌ی هه‌ورامان ساڵی ۱۳۲۵ی هه‌تاوی له شاری پاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا و بۆ پارێزگاری له پاشماوه مێژووییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ستی دایه كۆكردنه‌وه‌ی هۆنه‌ر و سه‌نعه‌ته ده‌ستكرده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان و فۆلكلۆر و پاشماوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا وه‌كوو مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت كۆكرده‌وه بۆ پاراستن و ڕاگرتنی ئه‌و هۆنه‌ره ده‌ستكردانه و گه‌یاندنی فولكلۆری كۆنی ناوچه‌ی هه‌ورامان به ده‌ست نه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. كاك باقی شه‌فیعی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نه‌خوێنه‌وار بووه و خوێندن و نووسینی نه‌زانیوه به‌ڵام هاوكات زیاتر له ۶۰۰۰ به‌یت شێعریان هۆنیوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن كچی ناوبراوه‌وه تۆمار كراوه و نووسراوه و كۆكراوه‌ته‌وه.
خوالێخۆشبوو هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه بۆ وه‌رگێرانی چوارینه‌كانی خه‌ییام به زاراوه‌ی هه‌ورامی كه له ساڵی ۱۳۸۴ی هه‌تاوی له لایه‌ن بنكه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پرتو بیان له شاری سنه بڵاو كراوه‌ته‌وه و وه‌كوو گه‌نجینه‌یه‌كی پربایه‌خ بۆ مێژووی ناوچه‌ی هه‌ورامان به تایبه‌تی و مێژووی گه‌لی كورد به گشتی تۆمار كراوه.
ناوبراو دوای ۵۰ ساڵ خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی دوو ڕۆژ پێش ئێستا به هۆی سه‌كته‌ی میشكه‌وه كه‌وته نه‌خۆشخانه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تیكۆشانێكی زۆر له لایه‌ن گرووپی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه كۆچی دوایی كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و كۆڕی دۆستان و یاران و نیشتمانی به جێهێشت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و پارێزگاری له هه‌موو به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كۆچی دوایی خۆالێخۆشبوو به خه‌سارێكی گه‌وره بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان و كوردستان ده‌نه‌رخێنێت و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و خۆمان له خه‌می له ده‌ستدانی به‌ڕێزیان به به‌شدار ده‌زانین.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ۵ی نیسانی ۲۰۲۰ی زایینی